دوو هێندەى ساڵى رابردوو باران باریووە و بەفر و باران بارینیش دەستپێدەکات
کوردستان 10:55 AM - 2025-12-27
The University Qeensland
باران بارین
بە پێى
پێشبینییەکانى بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی سلێمانى بەگشتى
ئەمڕۆ و سبەى کەش باراناوى دەبێت و لەناوچە سنورییەکان و شاخاوییەکانیش کڕێوە
دەبێت، هاوکات ئەمساڵ له سلێمانی دوو هێندهی ساڵی رابردوو
باران باریوه.
هەر بە پێى ئەو داتا و ئامارانەى بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە، له سلێمانی دوو هێندهی
ساڵی رابردوو باران باریوه، بەجۆرێک ئەمساڵ 303.7 ملیم باران لە سلێمانی باریوە، لە
کاتێکدا ساڵى رابردوو ئەم کاتەنە تەنیا 166.77 ملیم باران باریبوو، واتا نزیکە لە دووهێندەی ساڵى رابردووەوە، هاوکات هەموو وەرزی دابارینی پار 350 ملیم باران لە سلێمانی باری و ئەمساڵ لە
سەرەتای زستاندا نزیکە ئەو بڕە تێپەڕێنێت.
لە راگەیەنراوى بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی
سلێمانیدا هاتووە: ئەمڕۆ شەممە 27ى12ى2025، کەش بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە
باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و
ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر بارین بەردەوامی هەیە و پێشبینی دەکرێت لە ناوچە
نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت.
ئاماژەبەوەشدراوە:
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک و ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
سەبارەت بە پلەکانی
گەرما، ئەوە روونکراوەتەوە: بەگشتی نزم دەبێتەوە بە (2 - 5 ) پلە
بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، هەروەها مەوداى بینین ، لە نێوان ( 7 – 9 ) کم
دەبێت، لەکات و شوێنی دابارین ( 4 - 6 ) کم دەبێت.
هاوکات بهڕێوهبەرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی سلێمانی
ئاشکرای کردووە: سبەى یەک شەممە 28ى12ى2025 کەش هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا
دەبارێت لە هەندێ کات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەکات، بە تایبەت لە ناوچە
شاخاویەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم و بەفربارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە
سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان
تێکەڵی باران و وردە بەفر ( کڕێوە ) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرای
با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە
کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێک شوێن دەبێت.
ئاماژەبەوەشدراوە:
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 15– 25) کم/ک و لە هەندێ ناوچەدا چالاک دەبێت بۆ
سەرووی 35 کم/ک و ئاڕاستەی با / باشووری خۆرهەڵات.
سەبارەت بە پلەکانی
گەرما ئەوە خراوەتەڕوو: نزیک دەبێت لە
تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت، هاوکات لەکات و
شوێنی دابارین ( 4 - 6 ) کم دەبێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 10
پلەی سیلیزی
سلێمانی : 7
پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی
سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی
سیلیزی
کەرکوک : 11
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8
پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی
سیلیزی
گەرمیان : 12 پلەی
سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09 -
بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت
02:32 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
12:25 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هاوکاری فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبیرناکەین
08:02 PM - 2026-07-09
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
دواخستنی پێكهێنانی حكومهت ههرێم بهرهو كوێ دهبات ؟
03:00 PM - 2026-07-09
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
02:07 PM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
کوردستان 12:25 PM - 2026-07-09 -
خۆسەپاندن ل بـن سیبەرا یاسا و شەرعیەتێ!
بیروڕا 12:08 PM - 2026-07-09 -
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09 -
چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
بیروڕا 11:14 AM - 2026-07-09 -
بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-09 -
عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09 -
کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-09







دابەزێنە

