خانمی یەکەم: کەنیسە لەپاڵ پێگە ئاینییەکەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە
عیراق 08:24 PM - 2025-12-23
راگەیاندنی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خانمی یەکەم لە کەنیسەی مریەمی عەزرای ئەرمەنی ئەرسۆدۆکسی
ئەمڕۆ23ی12ی2025، شاناز ئیبراهیم
ئەحمەد خانمی یەکەم سەردانی کەنیسەی "مریەمی عەزرا"ی ئەرمەنی ئەرسۆدۆکسی
لە ناوچەی مەیدان لە شاری بەغداد کرد.
لە میانەی سەردانەکەدا، خانمی یەکەم
بە یاوەریی ئەرشیمەندریت ئۆشاکان گوڵگوڵیان، مەترانی تائیفەی ئەرمەنی ئەرسۆدۆکس لە
عیراق، بەشەکانی کەنیسەکە و شوێنەکانی عیبادەتی سەر بە کەنیسەکەی بەسەرکردەوە، کە
بە یەکێک لە کۆنترین کەنیسەکانی بەغداد دادەنرێت و تا ئێستاش بەردەوامە لە
ئەنجامدانی پەیامە ئایینی و ڕۆحییەکەی خۆی.
خاتوو شاناز ئیبراهیم خۆشحاڵی خۆی بە
سەردانیکردنی ئەم مەڵبەندە ئایینییە دێرینە دەربڕی، کە ڕۆڵەکانی پێکهاتەی مەسیحی
تێیدا ڕێوڕەسمە ئایینییەکان و قەداس و نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن، و جەختیشی کردەوە
کە کەنیسە لە پاڵ پێگەی ئایینییەکەیدا، نیشانەیەکی مێژوویی و کەلەپوورییە و
بەرجەستەکردنی بەهاکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی
کۆمەڵگەی عیراقییە.
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژنی
لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سەلامی خوای لێبێت)، خانمی یەکەم گەرمترین پیرۆزبایی
ئاراستەی سەرۆکی تائیفەی ئەرمەنی ئەرسۆدۆکس و سەرجەم خوشک و برایانی مەسیحی کرد و
هیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و شادی بۆ خواستن، و هیوای خواست عیراق و جیهان لە
ئاسایش و سەقامگیری و ئاشتیدا بن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

