riklam

رۆمانێكی بەختیار عەلی دەبێتە كتێبی دڵخوازی Newsweek ی ئەمەریكی

کوردستان 11:58 AM - 2025-12-23
وێنەى رۆماننوس بەختیار عەلی و بەرگى رۆمانى دواهەمین هەنارى دونیا PUKMEDIA

وێنەى رۆماننوس بەختیار عەلی و بەرگى رۆمانى دواهەمین هەنارى دونیا

گۆڤاری Newsweek ى ئەمریکی لە راپۆرتێكدا کتێبە دڵخوازەكانی ستافەکەی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و لە ناویاندا رۆمانی دواهەمین هەناری دنیای رۆماننووسی بەناوبانگی کورد بەختیار عەلی لەسەروى ریزبەندیەكەدا بوو.

Newsweek گۆڤارێکی هەواڵیی هەفتانەی ئەمریکییە و بنکەکەی لە شاری نیویۆرکە، لە ساڵی 1933 وەک گۆڤارێکی چاپکراوی هەفتانە دامەزراوە، لە ماوەی سەدەی بیستەمدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکراوەتەوە و چەندین سەرنووسەری دیار و بەرچاوی هەبووە.

جەیمس دیبێنس سەرنووسەری بەشی دیجیتاڵی لە گۆڤاری Newsweek، کتێبی دواهەمین هەناری دونیای وەک خۆشەویستترین کتێبی خۆی بۆ ساڵی 2025 هەڵبژارد، لەبارەی کتێبەکەشەوە دەڵێت: "چیرۆكێكی سەیر  و تراژیدیە، پاڵەوانەكەی دوای ئەوەی بۆ ماوەی 21 ساڵ لە زیندانێکی بیاباندا زیندانیكراوە، پێشمەرگەیەک لە عیراق بە نائومێدییەوە بە دوای کوڕەکەیدا دەگەڕێت، لەسەر گەڕانێک کە یادەوەری و ئەفسانە رێنمایی دەکات.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket