riklam

تۆمەتباری رووداوەكەی ناحیەی پیرەمەگرون رادەستی پۆلیسی سلێمانی كرا

کوردستان 11:33 AM - 2025-12-21
لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

لۆگۆی پۆلیسی سلێمانی

كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: تۆمەتباری رووداوەكەی شەوی رابردووی ناحیەی پیرەمەگرون رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرا و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی هەمان مادەی یاسایی راگیراوە.


دوای ئەوەی شەوی رابردوو 20ی 12ی 2025، لەخڕەی زێوێ سەربەناحیەی پیرەمەگرون دوو پێشمەرگە دەبێت بەشەڕیان، لەئەنجامدا یەكێكیان بەناوی تۆمەتبار (ب، م، أ) بەچەكی جۆری دەمانچە فیشەكێك دەنێت بەوی تریانەوە بەناوی (ع، ح، أ) تەمەن 44 ساڵ و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات، دوای گەیشتنی تیمی بەڵگەكانی تاوان و مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون بۆ شوێنی رووداوەكە، دەستكرا بە لێكۆڵینەوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراو دادوەری لێكۆڵینەوە بڕیاریدا بەدەستگیركردنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی.

راشیگەیاند: چەند سەعاتێك دوای رووداوەكە تۆمەتبار خۆی رادەستی شوێنی كارەكەی كرد و دواتر رادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان كرا و لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی هەمان مادەی یاسایی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket