riklam

یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت

کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20
کۆنگرەی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ PUKMEDIA

کۆنگرەی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ

 لە رۆژانی دووشەممە و سێ شەممە هاوکاری ئەو ماڵانە دەکرێت کە لە سنووری چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە و سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکانیش ئاشکرای دەکات بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاریان دەدرێت.

عەتا محەمەد سەرپەرشتیاری کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بوژاندنەوەی چەمچەماڵ، لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: هێشتا هاوکارییەکانی حکومەتی عیراق نەگەیشتووە و چەند رێکارێکی ماون تەواو بکرێت.

 وتیشی: تاوەکو ئێستا 11 ملیار و545 ملیۆن و 910 هەزار و 250 دینار کۆکراوەتەوە.

 لە بارەی دابەشکردنی هاوکارییەکانیش رایگەیاند: سەرجەم هاوکارییەکان بە وردبینی و بە چاودێری لیژنەی لایەنی پەیوەندیدار ئەنجامدەدرێت و هاوکارییە مادییەکەش بە شێوەی چەک لە بانک وەریدەگرن.
 وتیشی: ئەو هاوکارییەی کە دەمێنێتەوە ئەو بۆردەی پێکهێنراوە بڕیار دەدەن، کە چۆن  بۆ خەڵکی سنووری چەمچەماڵ خەرجبکرێت.

هاوکات د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، کە وەک سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان هەڵبژێردراوە رایگەیاند: ئەو ژمارە حسابیە بانکییەی کە بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کراوتەوە داناخرێت.

ئەحمەد ئەنوەر، ئاشکراشی کرد رۆژی دووشەممە تاوەکو سێشەممە قەرەبووی ئەو ماڵانە دەکرێتەوە کە زیانیان بەرکەوتووە، کە قۆناغی یەکەمە و قەرەبووکردنەوەی خانوو کەلوپەلەکان لەخۆ دەگرێت، قۆناغی دووەمیش شوێنە بازرگانییەکان و سامانی مادی و ئۆتۆمبێل دەبێت و پێش کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە کۆتایی دێت.

وتیشی: هیوادارین ئەو پارەیەی کۆکراوەتەوەوە ئەرکی سەرشانی زیانلێکەوتووان کەم بکاتەوە.

لە بارەی هاوکاری کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکە، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی هاوکارییەکان ئاشکراشی کرد: بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو کەسانەی لە رووداوی لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە یەکەی نیشتەجێ بوونیان بۆ دەکڕدرێت و بریندارەکانیش لەسەر ئەرکی حکومەت چارەسەر وەردەگرن، هەروەها دەکرێت لە داهاتوودا بە دەنگی ئەندامانی کۆمسیۆنی فریاگوزاری هاوکاری بکرێن.

ئەحمەد ئەنوەر راشیگەیاند: دوای تەواوکردنی تەواوی کارەکان، لیژنەکەمان راسپاردەی خۆی پێشکەش بە حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار دەکات، بۆ ئەوەی رێگری لە کارەساتی هاوشێوە لە چەمچەماڵ و ناوچەکانی دیکە بگرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket