د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20
نوسینگەى راگەیاندنى سەرۆکایەتى کۆمار
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق
ئەمڕۆ شەممە 20ى12ى2025، د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی بیست و
سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم و یادکردنەوەی
رۆژی شەهیدانی عیراق رایگەیاند: بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەخلاقی و پەروەردەیی وامان لێدەکات، هەمیشە
قوربانیدانی شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییە گەورەکان لەبیرو هزرماندا
بێت و چیرۆکە قارەمانەکانیان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە مێژوو و ناسنامەی وڵات بۆ
نەوەکانی داهاتوو بگوازینەوە.
ئاماژەیبەوەشدا:
ئێمە یادی رۆژی شەهیدانی عیراق دەکەینەوە، رێز لەو قوربانییە مەزنانە دەگرین، کە رۆڵەکانی
گەلی ئازیزمان لە هێزە ئەمنییەکان بەخشیویانە هەر لە سوپا، پۆلیس، هێزەکانی حەشدی
شەعبی و پێشمەرگە لە پێناو ئازادی و دیموکراسی، و لە جەنگی دژ بە دیکتاتۆری و
تیرۆردا.
ئەوەشىخستەڕوو:
ساڵیادی پڕ لە ئازاری شەهیدبوونی ئایەتوڵڵای گەورە سەید محەمەد باقر حکیم
دەکەینەوە، کەسایەتی گەورەی ئایینی و نەتەوەیی کە دژی دیکتاتۆرییەت تێکۆشانی کرد،
ئەو دەنگە ژیرانەی کە داوای میانڕەوی و ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و
پێکەوەژیانی ئاشتیانەیان دەکرد، کە بە گیانی خۆی لە پێناو هەڵوێستی بوێر و پڕۆژەی
نیشتمانی هەمەلایەنە بەخشی.
ئەوەشى
روونکردەوە: بەرپرسیارێتی نیشتمانی و ئەخلاقی و پەروەردەیی وامان لێ دەکات، هەمیشە
قوربانیدانی شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییە گەورەکان لەبیر و هزرماندا
بێت و چیرۆکە قارەمانەکانیان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە مێژوو و ناسنامەی وڵات بۆ
نەوەکانی داهاتوو بگوازینەوە.
ئەوەشى
راگەیاند: گەلەکەمان هەڵبژاردنی پەرلەمانی بە سەرکەوتوویی سازکرد، پابەندبوونی خۆی
بە پرەنسیپە دیموکراسیەکان نیشاندا، ئێستا، رووبەڕووی بەربەستی چارەنووسساز
دەبینەوە لە پێکهێنانی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کە بەڕاستی نوێنەرایەتی
ئیرادەی گەلی عیراق دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ بەدیهێنانی ویستەکانیان بۆ ژیانێکی
شکۆمەندانە.
د. لەتیف
رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە وتارەکەیدا راشیگەیاند: چەسپاندنی پرۆسەی دیموکراسی ئەرکێکی نیشتمانییە،
لە ڕێگەی پابەندبوون بە بە دەستوورەوە بەدەست دێت. ئێمە داوای هەوڵی یەکگرتوو
دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات و هیواکانیان
بۆ عێراقێکی ئاوەدان و پێشکەوتوو بەدیبهێنێت- حکومەتێک کە توانای جێگیرکردنی
ئاسایش و سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەپێدانی ئاستی ژیان و کوالیتی
خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی کەرتەکانی پەروەردە و تەندروستی و کەرتەکانی دیکەی
هەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

