riklam

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاریکرا

کوردستان 10:33 AM - 2025-12-21
هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان PUKMEDIA

هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان

بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکانی میسڕ، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاریکرا و ئەم وادانە لە رووی زانستی و فەلەکییەوە دیاری کراون و بڕیاری کۆتایی لای ناوەندە ئایینییە رەسمیەکان دەبێت.

ناوەندی نیشتمانیی میسری بۆ توێژینەوە فەلەکی وجیۆفیزیکییەکان پێشبینی دەکات، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی 2026 بکەوێتە رۆژی چوارشەممە، 18ی شوبات، بڕیاریشە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 17ی شوباتی 2026، چاودێری بینینی مانگ بکرێت بۆ راگەیاندنی رەسمی و شەرعیی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

سەبارەت بە مانگی رەجەب، لێکدانەوە فەلەکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، یەکشەممە، 21ی کانوونی یەکەمی 2025، یەکەم رۆژی ئەو مانگەیە.

لە راپۆرتەکەی ناوەندی نیشتمانیی میسری بۆ توێژینەوە فەلەکی و جیۆفیزیکییەکان تەئکید کراوەتەوە، ئەم وادانە لە رووی زانستی و فەلەکییەوە دیاری کراون و بڕیاری کۆتایی لای ناوەندە ئایینییە رەسمیەکان دەبێت دوای بینینی مانگ.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket