riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ : یەکێتی رژدە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی هەمەلایەنی خزمەتگوزار

کوردستان 03:11 PM - 2025-12-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کەیتلن پایپەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت PUKMEDIA

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و کەیتلن پایپەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت

ئەمڕۆ 17ی12ی2025 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر پێشوازیکرد لە کەیتلن پایپەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە وەکالەت.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ناوچەکەو پێشهاتە سیاسییەکان کرا، هەروەها گفتۆگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عیراق بە گرنگییەوە باسی لێوەکرا.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەرەتای گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تائێستاش ڕژدە لەسەر پێکهێنانی حکومەتێک کە هاوسەنگی و پلان و بەرنامەی هەمەلایەنە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت.

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دوپاتیکردەوە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەمیشە هاوبەشێکی سەرەکی و پاڵپشتێکی بەردەوامی هەرێمی کوردستان بووە.

هەروەها تەئکید لە پاراستن و یەکگرتووی و سەقامگیری سیاسی و ئابووری هەرێم و عیراق کرایەوە، هەردوولا هاوڕابوون کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر رێگەی گفتوگۆی بونیاتنەرانە بگیرێتەبەر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket