riklam

ڕفعەت عەبدوڵڵا: ئاڵای كوردستان خاڵی هاوبەش و ناسنامەی یەكگرتووییمانە

کوردستان 02:49 PM - 2025-12-17
بەرز ڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان لە مەکتەبی سیاسی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی

بەرز ڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان لە مەکتەبی سیاسی

لەمەراسیمێکی بەشکۆداو بۆ بەرز ڕاگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەئامادەبونی هەڤاڵان ستران عەبدوڵڵا، جەزای سەید مەجید، ئەندامانی سەرکردایەتی و کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی، یادی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کرایەوە.

هەڤاڵ ڕفعەت لەوتەیەکدا رایگەیاند:"ئاڵای پیرۆزی كوردستان، هێمای ئازادیخوازی و ئاشتیخوازییە، ڕەمزی تێکۆشان و قوربانی میللەتەکەمانە، خاڵی هاوبەش و ناسنامەی یەكگرتووییمانە، بۆ بەرز ڕاگرتنی ئامادەی هەموو قوربانیەکین".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket