riklam

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستمان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییە

کوردستان 12:57 PM - 2025-12-17
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان نوسینگەی رۆژنامەوانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەڕۆژی ئالای کوردستان-دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییە بۆ بەدەستهێنانی مافه دەستوورییەکانمان لە عیراقدا.

دەقی پەیامەکە: 

لەم بۆنە پڕ شکۆیەدا کە ڕۆژی ئاڵای کوردستانە، پیرۆزباییەکی گەرم لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گشت کوردستانیانی ئازیز دەکەم.

ئومێدەوارم بیری نیشتیمانپەروەری بکەین بە قەڵغان بۆ بە شکۆ ڕاگرتنی ئەم ئاڵایەی کە قەوارەی هەرێمی کوردستانی لە سایەدا  بنیاتنراوە، با گووتارەکانمان تەنها بۆ ڕازاندنەوەی بۆنەکان نەبێت و ڕەنگبداتەوە لە نێو کایەی سیاسی و بەرەوپێشچوونی حوکمڕانیەکی دیموکراسییانە و خۆشگوزەرانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییە بۆ بەدەستهێنانی مافه دەستوورییەکانمان لە عیراقدا.

درود و سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی، کە لەپێناوی ئاڵا و خاکی پیرۆزی کوردستاندا گیانیان بەخشی.

بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاڵای کوردستان بەرزکرایەوە

هەر لەوچوارچێوەدا و لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2025، بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەڕێوڕەسمێکدا لەبارەگای ئەنجومەن، ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرزکرایەوە.

لەڕێوڕەسمەکەدا کە بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە رێکخرابوو و کادران و هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، بەشی پرۆتۆکۆڵی یەکەی پاسەوانی ئەنجومەن، ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە، ئەو ئاڵایەی کە لەپێناوی بەرزڕاگرتنیدا، میللەتی کوردو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قوربانییەکی بێ شووماریان بەخشیوەو هەزاران شەهیدیان پێشکەش کردووە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket