riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی ناکۆکی قوڵمان نییە

کوردستان 11:16 AM - 2025-12-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت: بەشێوەیەکی گشتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەنێوان یەکێتی و پارتیدا خاڵی ناکۆکی قوڵ نییە، بەڵام تێڕوانینی جیاواز هەیە.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی وەفدی باڵای دانوستانکار بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی راشکاوانە بوو هەردوولا تێڕوانینی خۆمان هەبوو، بەڵام ئومێد دەکەین بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکرێتە ئەولەویەت و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەو بیرە حزبییە تەسکە دووربکەوینەوە کە دە ساڵ بەر لەئێستا لەهەرێم جێبەجێدەکراو بووە هۆی ئەوەی کۆمەڵێک مافی دەستووری لەلایەن حکومەتی عیراقەوە وردە وردە دەستیبەسەردا بگیرێت، هەربۆیە گرنگە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێم قۆناغێکی نوێ دەستپێبکەن و ساڵی نوێ بکەنە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزی.

راشیگەیاند: بەشێوەیەکی گشتی بۆ پێکهێنانی حکومەت لەنێوان یەکێتی و پارتیدا خاڵی ناکۆکی قوڵ نییە، بەڵام تێڕوانینی جیاواز هەیە، چونکە لەپێش هەڵبژاردنەکانەوە کۆبوونەوەکانمان هەڵپاساردبوو، دوای هەڵبژاردنیش واقعێکی دیکە هاتە پێشەوە کە پرسەکان بەغدا و هەرێمین و دەبێت چی بکەین تا ئەو دوو پرۆسەیە تێکهەڵکێش بکەین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket