دوای 35 ساڵ یەکەم فڕۆکەی ئەوروپا لە بەغدا نیشتەوە
عیراق 01:48 PM - 2025-12-16
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
نیشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی ئەوروپا لە بەغدا
ئەمڕۆ 16ی12ی2025، یەکەم فڕۆکەی ئەوروپا لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە، کە
ماوەی 35 ساڵە تەواوی گەشتەکانی ئەو وڵاتانە بۆ عیراق راگیرابوو، وەزارەتی گواستنەوەی
عیراقیش رایدەگەیەنێت: ئەمە قۆناغێکی نوێی کرانەوە و بوژانەوەی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی
عیراقە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی
بەوەکردووە : دەستپێکردنەوەی گەشتەکان لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکان و جێبەجێکردنی تەواوی
و پێداویستییە تەکنیکی و ئەمنییەکانەوە بەدیهاتووە، ئەمە جگە لەوەی بەرزکردنەوەی ژێرخانی فڕۆکەخانەکانی
عیراقە بۆ ئەوەی لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت کە لە فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا
پەسەندکراون.
دەشڵێت: گەشتی بەغدا – ئەسینا- بەغدا، بەپێی خشتەی
ئاسایی هەفتانە دوو گەشت ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە ئەگەری زیادبوونی خواست لەسەر
گەشتکردن، دەکرێت گەشتەکان زیادبکرێن.
وەزارەتی گواستنەوە ئەوەشی راگەیاندووە: گەشتەکە لەلایەن هێڵی ئاسمانی Aegean Airlines کە هێڵی
ئاسمانی نیشتمانی یۆنانیە ئەنجامدەدرێت، ئەمەش یەکەمجارە لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیە
هێڵی ئاسمانی ئەوروپی لە بەغدا بنیشێتەوە.
پەیوەست بە گەشتەکانی عیراقیش بۆ وڵاتانی ئەوروپا، وەزارەتی گواستنەوە
رایگەیاندووە: بڕیارە کۆمپانیای عومان ئایر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە گەشتەکانی
بۆ ئەوروپا ئەنجام بدات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پەیوەندی ئاسمانی نێوان بەغدا
و پایتەختەکانی ئەوروپا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

