riklam

یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە

کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16
یانەی زاخۆ فیفا

یانەی زاخۆ

یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری بۆ ساڵی 2025 بەخشییە هاندەرانی یانەی زاخۆ، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی زاخۆ سەرنجی جیهانیان بۆ خۆیان ڕاکێشا.

فیفا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد: یانەی زاخۆ خەڵاتی هاندەرانی فیفای ساڵی 2025 ی بەدەستهێنا.

روونیشی کردەوە: هاندەرانی زاخۆ سەرنجی جیهانیان بۆ خۆیان ڕاکێشا کاتێک هەزاران بوکەڵەیان بە منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە بەخشی.

فیفا ئەم هەڵوێستەی هاندەرانی زاخۆ بە رۆحێکی مرۆڤدۆستانە ناودەبات و رایدەگەیەنێت: پێشکەشکردنی یارییە بوکەڵەکان ڕۆحێکی مرۆڤدۆستانەی بەرز بوو.

ئەم خەڵاتە ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو هاندەرانەی کە ساتێکی تایبەت یان هەڵوێستێکی کاریگەر لە جیهانی تۆپی پێدا تۆمار دەکەن، هۆکاری سەرەکیی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێشخەرییەکی ناوازەی هاندەرانی یانەکە؛ کاتێک لە رۆژی13ی5ی2025 لە دیمەنێکی کاریگەردا هەزاران بوکەڵە و یارییان هەڵدایە نێو یاریگە، ئامانج لەم هەنگاوەش بەخشینی ئەو دیارییانە بوو بە منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە، وەک پەیامێکی پاڵپشتی و هیوا.



PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket