کارەکانی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کۆتایی دێت
عیراق 11:41 AM - 2025-12-13
میدیاکان
ئاڵای عیراق و نەتەوەیەکگرتوەکان
محەمەد حەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عیراق و لێپرسراوی نوێنەرایەتی
نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عیراق (یونامی) رایگەیاند: کارەکانی نوێنەرایەتییەکەیان
لەسەر داوای عیراق کۆتایی دێت و ئاشکراشی کرد رۆژی 31ی12ی2025 کارکردنیان لە عیراق
کۆتایی دێت.
محەمەد حەسان لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند: یۆنامی لەسەر
داوای حکومەتی عیراق لەو وڵاتە دەستی بەکارەکانی کردووە، هەروەها کۆتایی هاتنی
کارەکانیشی هەر لەسەر داوای عیراق بووە.
ڕوونیشی کردەوە : نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێز لە خواستی ئەو وڵاتانە دەگرێت کە
میوانداری نوێنەرایەتییەکانی دەکەن، هیچ نوێنەرایەتییەک ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی و
ئامادەیی وڵاتی میواندار کارەکانی ئەنجام بدات.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد: عیراقییەکان بۆ ماوەی زیاتر
لە دوو دەیە میوانداری ئێمەیان کردووە، هەرچەندە کارەکە قورس بوو، بەڵام بۆیان دەرکەوت
کە ئەرکی یونامی ئامانجەکانی بەدەستهێناوە، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە ئەوانیش وەک
وڵاتانی جیهان خۆیان بڕیار بدەن.
محەمەد حەسان ئاشکراشی کرد: کارەکانی نوێنەرایەتییەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی
هاتووە و تەنها سێ کەیس یەکلایی نەکراوەتەوە کە پەیوەندییان بە جەنگی کوەیتەوە
هەیە، کە بریتین لەو کەسانەی کە لە کوەیت بێسەروشوێن بوون، لەگەڵ هاووڵاتیانی
وڵاتانی سێیەم کە لە ماوەی جەنگەدا بێسەروشوێن بوون، لەگەڵ ئەو کەیسانەی تایبەتن بە
موڵک و ماڵی کوەیت و ئەرشیفی نیشتمانی کوەیت.
سەبارەت بە ڕۆژی کۆتایی هاتنی ئەرکی نوێنەرایەتییەکەش، حەسان رایگەیاند:
ئەمڕۆ مەراسیمی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانمان لەسەر داوای عیراق بەڕێوەدەچێت، بەڵام تا
رۆژی 31ی12ی2025 لە کارەکانمان بەردەوام دەبین.
هاوکات بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی عیراقی: بڕیارە ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ
گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بگاتە عیراق و بەشداری لە مەراسیمی
کۆتایی هاتنی کارەکانی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

