سەرۆككۆمار: هەماهەنگیی نێوان عیراق و ئێران فاكتەری گرنگی روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكانە
عیراق 07:03 PM - 2025-12-12
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
كۆبوونەوەی سەرۆككۆمار لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی
د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، ئەمڕۆ هەینی 12ی كانوونی یەكەمی 2025، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە عەشق ئابادی پایتەختی توركمانستان، لەگەڵ مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی كارەكانی "كۆڕبەندی گشتیی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی و متمانە"دا.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و قووڵایی سیاسی و ستراتیژیی ئەو پەیوەندییانە، هەروەها جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی برەودان بە پەیوەندییەكان و پەرەپێدانی میكانیزمەكانی هاریكاری بەجۆرێك كە لە بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دراوسێدا بێت و هەردوو وڵات بتوانن بەشداریی كارا بكەن لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكەدا.
هەر لە دیدارەكەدا سەرۆككۆمار روونیكردەوە: كە هەماهەنگیی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا فاكتەرێكی گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییە هەرێمییەكان، هاوكات جەختی لەڕەتكردنەوەی رەهای عیراق كردەوە بۆ هەر جۆرە دەستدرێژی یان پێشێلكردنی سەروەریی نیشتمانیی وڵاتان.
هەروەها سەرۆككۆمار جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی عیراق كردەوە لە پشتیوانیكردنی رێبازی ئاشتی و گفتوگۆ وەك باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، لەگەڵ پشتیوانیكردن لە هەر دەستپێشخەرییەكی هەرێمی یان نێودەوڵەتی كە سەقامگیریی ناوچەكە بەهێز بكات و رێگری لەوە بكات ناوچەكە بەرەو گرژیی زیاتر بڕوات.
لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا، باس لە كۆمەڵێك دۆسیەی هەرێمی و نێودەوڵەتی و لە سەرووی هەموویانەوە دۆخی غەززە كرا، كە تێیدا دید و بۆچوونەكان هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی پێدانی مافە رەواكانی گەلی فەڵەستین لە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان، هەروەها پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتیی یاسایی و ئەخلاقیی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ كۆتاییهێنان بە مەینەتییەكانی ئەو گەلە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم:عیراق موچە خەرجنەکراوەکانی ساڵانی رابردوو بنێرێت
04:40 PM - 2026-01-14 -
ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بڵاو کرایەوە
04:29 PM - 2026-01-14 -
فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە
03:45 PM - 2026-01-14 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکان کەمکردەوە
03:21 PM - 2026-01-14
ئەمانەش ببینە
سیناتۆری کۆمارییەکان: هەر جوڵەیەک دژی کورد کاردانەوەی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە
07:46 PM - 2026-01-14
د.یوسف گۆران: یەکێتی مەبەستی زامنکردنی مافی کورد و سەرجەم پێکهاتەکانە
06:10 PM - 2026-01-14
نزار ئامێدی، لەبادینانەوە بۆ كۆشكی سەلام
03:23 PM - 2026-01-14
سەرۆک بافڵ بۆ یانەی وەرزشی ئامەد سپۆر: سەرکەوتنەکانتان شانازین بۆ گەلەکەمان
02:58 PM - 2026-01-14
زۆرترین خوێنراو
-
كەریم كابان، پیاوێک لە پەڕەی گوڵ
بیروڕا 02:27 PM - 2026-01-14 -
جیهان لەژێر رەحمی سەودا و مامەڵەی زلهێزەكاندا
بیروڕا 02:07 PM - 2026-01-14 -
حکومەتی سوریا چەکداری زیاتر رەوانەی دێر حافر دەکات
کوردستان 01:56 PM - 2026-01-14 -
كورسييهك و 81 بهربژێر
بیروڕا 01:50 PM - 2026-01-14 -
تەواری شەهید
بیروڕا 12:14 PM - 2026-01-14 -
بەراورد بە ساڵى رابردوو نرخى زێڕ دوو هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-01-14 -
بەڕێوەبەری خۆراک: کێشەی راگرتنی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان چارەسەرکرا
کوردستان 11:00 AM - 2026-01-14 -
زۆرترین رێژەی بارانبارین لەسلێمانی بووە
کوردستان 10:28 AM - 2026-01-14



.jpg)



دابەزێنە

