riklam

نوێنەری قوباد تاڵەبانی بۆ بەدواداچوونی زیانەكانی لافاو سەردانی تەقتەق دەكات

کوردستان 10:56 PM - 2025-12-11
سەردانی نوێنەری قوباد تاڵەبانی بۆ تەقتەق راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی

سەردانی نوێنەری قوباد تاڵەبانی بۆ تەقتەق

قوباد تاڵەبانی

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ  11ی 12ی 2025،  نوێنەری تایبەتی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ زیانەكانی لافاو، سەردانی قەزای تەقتەقی كرد.

 سەردانەكە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ ئاسۆ مستەفا، قائیمقامی قەزای تەقتەق بە وەكالەت، یەكە ئیدارییەكانی سنوورەكە ئەنجام درا. تێیدا نوێنەری تایبەتی قوباد تاڵەبانی   ئەو ناوچانەیان بەسەركردەوە كە بەهۆی لافاوەكەی ئەم دواییەوە زەرەر و زیانیان بەركەوتبوو، بەتایبەتی زەوییە كشتوكاڵییەكان، حەوزەكانی سامانی ماسی، و كەرتە گەشتیارییەكان.

لەم چوارچێوەیەدا،  لە نزیكەوە گوێیان لە داواكاری و پێداویستییەكانی هاووڵاتییە زیانلێكەتووەكان گرت و پەیامی هاوسۆزی و پشتیوانیی بەڕێز قوباد تاڵەبانییان پێ گەیاندن. هەروەها، هەڵسەنگاندنێكی ورد بۆ خەمڵاندنی قەبارەی زیانەكان كرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket