دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ لەكۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی
کوردستان 11:06 AM - 2025-12-07
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ
دوێنێ 6ی 12ی 2025، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراسی له ئیستانبوڵ به‌ڕ‌ێوه‌چوو، په‌یامی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له له‌لایه‌ن دارا خه‌یلانی نوێنه‌ری سه‌رۆك بافڵ-ه‌وه خوێندرایه‌وه و تێیدا هاتووه: هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه یه‌كێتی باوه‌ڕێكی ته‌واوی به‌وه هه‌یه كه توندوتیژی، دووبه‌ره‌كی قووڵتر ده‌كاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری بنه‌ڕ‌ه‌تی و به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی ته‌نها له رێگای دانوستان و رێزگرتن له‌مافه ره‌واكان و دیالۆگه‌وه به‌ده‌ست ده‌هێندرێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی:
به‌یانیتان باش
سوپاسێكی دڵسۆزانم بۆ رێكخه‌رانی ئه‌م كۆڕ‌به‌نده گرنگه له‌سه‌ر كاریگه‌ریی ئاشتی و گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی له كۆمه‌ڵگه‌كانماندا هه‌یه.
به‌ڕ‌ێزان
زانایان و ئاشتیخوازان
ئێمه كوردی سه‌ربه‌رزین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ململانێ و گێژاوی سیاسی دوور و درێژدا رۆیشتووین و ده‌یان ساڵه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است و به تایبه‌تی به‌شی ئێمه شه‌ڕ و ئاواره‌بوون و توندوتیژیی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌ستاندووه و زیانی گیانی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌م ئه‌زموونه‌وه ئێمه زیاتر له به‌های راسته‌قینه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری تێده‌گه‌ین، به كورتی ئێمه به چاوی خۆمان شاهیدی ئه‌وه بووین كه چۆن ململانێ هیچ براوه‌یه‌ك به‌رهه‌م ناهێنێت.
له كاتێكدا ئه‌مڕ‌ۆ بۆ بیركردنه‌وه له‌پێویستی به‌په‌له‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری كۆده‌بینه‌وه كه بناغه‌ی ژیانێكی خۆشگوزه‌رانی له‌سه‌ر بونیات نراوه، له‌ساتێكدا هه‌رێمه‌كه‌مان جارێكی دیكه له گۆڕ‌ه‌پانی به‌ره‌و چوونه ناو سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا وه‌ستاوه، بۆیه ئه‌و بڕ‌یارانه‌ی ئێستا ده‌یده‌ین، ده‌رفه‌ت و ئازادییه‌كانی ئێستا و نه‌وه‌ی داهاتوومان له قاڵب ده‌ده‌ن نه‌ك ته‌نها بۆ كورد، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه هه‌مه‌چه‌شنه‌كه‌مان پێكده‌هێنن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه‌له ساڵی 1975 ه‌وه دامه‌زراوه، پابه‌نده به باوه‌ڕێكی به‌رده‌وامه‌وه و پێیوایه كه توندوتیژی، دووبه‌ره‌كی قووڵتر ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام ته‌نها له رێگای سیاسی و دانوستان و رێزگرتن له مافه ره‌واكانی دیالۆگه‌وه ده‌توانرێت به‌ده‌ست بهێنرێت، ئه‌م بنه‌مایه‌ش سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال-ی پێناسه كرد كه بوێری و پابه‌ندبوونی به ئاشتی ساته‌وه‌خته گرنگه‌كانی نادڵنیایی كرده ده‌رفه‌تی ئاشته‌وایی، هه‌ربۆیه دیدگاكه‌ی سیاسه‌تی كوردی گۆڕ‌ی و رێگاكانی بۆ دانوستان كرده‌وه و پێشینه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ به‌شداریكردنی دیموكراسی له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا دانا.
ئه‌مڕ‌ۆ ده‌ستپێشخه‌ری نوێكراوه‌ی په‌یوه‌ست به بانگه‌وازی سه‌رۆك عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ بڕ‌یارنامه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراسی ده‌گاته ساتێكی چاره‌نووسساز و هه‌ستیار له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، دانپێدانانێك له گه‌شه‌كردندایه كه ناكۆكییه نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌كان له‌ڕ‌ێگای سه‌ربازییه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ڵكو پێویستیان به دیپلۆماسی و چاكسازی دیموكراسی و دانوستانی گشتگیر هه‌یه كه‌ڕ‌ه‌گ و ریشه‌ی له‌دادپه‌روه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی كه‌رامه‌ت بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان هه‌بێت، ئێمه پێمانوایه ئه‌م پره‌نسیپانه به یه‌كسانی بۆ پرسی كورد و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌گونجێت.
ئه‌مجاره‌یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی جیاواز بووه، به‌شێكیش به‌هۆی هه‌وڵی دڵسۆزانه‌ی هه‌ڤاڵانمان له پارتی ده‌م دێت، ده‌وڵه‌تی توركیا ره‌نگه بۆ یه‌كه‌مجاربێت ئه‌م پێشنیاره ئاشتییه‌ی به جددی وه‌رگرتبێت و به‌شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌ر وه‌ڵامی دابێته‌وه، ئێمه شانازی به داننان و پێزانینی ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی خوشك و برایانمان له پارتی ده‌م ده‌كه‌ین، كه ماندوو نه‌ناسانه كاریان كردووه بۆ راوێژكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه، بۆ بنیاتنانی هاوده‌نگییه‌كی بێ وێنه له نێوان كوردانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، بۆ داكۆكیكردن له‌ئاشتی له‌ناو توركیا و له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه ده‌رگای هه‌ڵگه‌ڕ‌انه‌وه‌ی لاپه‌ڕ‌ه‌یه‌كی پڕ له ئازاری داخست و ده‌ستپێكردنی لاپه‌ڕ‌ه‌یه‌كی نوێی كرده‌وه كه‌له گفتوگۆدا زه‌مینه‌سازی كرابوو نه‌ك روبه‌ڕ‌وبوونه‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

