نەدۆڕاو
بیروڕا 11:38 AM - 2025-12-06
سلێمان مستەفا حەسەن
سلێمان مستەفا حەسەن
نەدۆڕاو (ئینڤیکتوس)ناونیشانی
ئەو فیلمە ئەمریکییە بوو لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ لە ساڵەکانی سینەمای ئەمریکی
نمایش کرا، سیناریۆی فیلمە کە لەلایەن ئەنتۆنی پێکهام نووسەری ئەفریقای باشوورەوە
نووسراوە، سەرچاوەی ئیلهامی فیلمەکەش ڕۆمانی (یاریکردن لەگەڵ دوژمن)ی جۆن کارلینە،
ڕۆمانەکە لە بنەمادا دیوێکی ژیانی ماندێلا باس دەکات، نەدۆڕان، Invictus فیلمی ئینڤیکتوس کە ئەکتەری ناوداری ئەمریکی
فریمان ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە، باس لە ئازادبوونی ماندێلا دەکات لە زیندان و هەڵبژاردنی
وەک یەکەم سەرۆکی ڕەشپێستی ئەفریقای باشوور لە ١٠ی ئایاری ١٩٩٤، دوای ئەوەی پارتەکەی،
کۆنگرەی نیشتمانی ئەفریقا (ANC) سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێنا لە یەکەم هەڵبژاردنی فرە ڕەگەزی وڵاتەکەدا.
بابەتی سەرەکی و
باڵکێش لە فیلمەکەدا بەکارهێنان و دروستکردنی ڕووداوێکە بۆ دەست پێکی سەردەمێکی نوێ
و جیاواز، ڕەگبی و وەرزش ئەو ڕووداوە بوو بەکارهێنران، وەک زمانێکی گشتگیر لە دژی
جیاکاری ڕەگەزی و توندوتیژی لە وڵاتێکدا کە تازە لە ئازارەکانی ئاپارتایدەوە بەرە
و یەکسانی هەنگاو دەنا.
لە چانس و بەختی
ئەفریقای باشوور ساڵی ١٩٩٥وەک وڵاتی میوانداری مۆندیالی ڕۆگبی هەڵبژێردرا، ڕووداوەکانی
ناو فیلمەکە باسی هەوڵەکانی ماندێلا دەکات لە هەوڵێکدا بۆ کۆکردنەوەی سپیپێستەکان
و ڕەشپێستەکان لە ڕێگەی ڕووداوێکی وەرزشییەوە دوای ئاپارتاید، فیلمەکە نیشان دەدات
کە چۆن ماندێلا ئەم ڕووداوەی لە پرۆژەی دژە ڕەگەزپەرستیدا بەکارهێناوە.
نمایشکردنی فیلمەکە
لە کات و ساتی خۆیدا و تا ئەم ڕۆژگارە، لەگەڵ ڕوانگەیەکی سینەمایی بۆ ساتەوەختە سەرەکییەکانی
ژیانی ئەو خەباتگێڕە ئازایەی ئەفریقا و جیهان دەنگدانەوەیەکی ئیجگار گەورەی
بەدوایخویدا هێناوە.
بابەتی ئێمە گێڕانەوەی
ژیانی ماندێلا و ڕۆمانی یاریکردن لەگەڵ دوژمن نییە، بەقەد ئەوەی خستنە ڕووی چەکی نەدۆڕان
و لێبوردەییە، کە توانی ببێتە ئەفسانە و قەڵای ئاپارتاید و توندوتیژی برۆخێنێ، لە
زیندان نەدۆڕا و کە ئازادیش بوو نەدۆڕا بەسەر قینە و تۆڵەدا سەرکەوت، سەرکەوت بەمانای
چینینەوەی ئازارەکانی سیاسەتی ئاپارتایدو پەرینەوە بۆ لێبوردەیی و دروست کردنی نیشتمانێک
بۆ هەمووان.
بێ گومان نووسەری
سیناریۆکە ساتە وەختێکی مێژووی هەڵبژاردوە، ماندێلا بووەتە سەرۆکی ئەفریقای
باشوور، وڵات لەبەردەم دەیان تەنگەژەوە بەربەست و بارودۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی
و جیاکاریدا بووە، ئەوە سەرباری ئەوەی ئەفریقای باشوو وەک خانە خۆی میوانداری یاری
ڕۆگبی نیو دەوڵەتی دەست نیشان کراوە.
ئا لێرەدا ماندێلا
بڕیاری نەدۆڕان و لێبوردەیی دەدات، ماندێلا یاری ڕۆگبی دەکاتە خالی دەست پێکی یەکخستنی
(ڕەش و سپی)، لە لایەک هەوڵی بەدەست هێنای سەرکەوتن و بردنەوەی یارییەکە دەدات، لە
لایەکی تر دەیەوێت سەرنجی جیهان بۆ وڵاتەکەی کەمەندکێش بکات، لە لایەکی تریشەوە
ماندێلا تیپی ڕۆگبی کە تیپی سپیپێستەکان بوو دەکاتە تیپی هەموو ئەفریقایی باشوو، زۆر
دیمەنی جوان و هەست بزوێن لە فیلمەکەدا بەرجەستە کراون، ماندێلا دەڵێت لە زیندان شیعری
(دانتی هێنلی بە ناوی( Invictus)سەرچاوەی ئیلهام و خۆڕاگریم بوو، نەک هەر ئەوە بەڵکوو بوو بە قیبلە
نمام، بەڵێ (من کاپتنی ڕۆحی خۆمم، من وەستای (مایسترۆیی)چارەنووسی خۆمم).ناوی فیلمەکەش
لە شیعرەکەی (شاعیری بەریتانی ویلیام ئێرنست هێنلی)وەرگیراوە.
بۆ ئێمەی کورد فیلمکە
زۆر کاریگەرە، منیش زیاتر لە جارێک سەیری ئەو شاکارەم کردووە و هیوای من و هەموو
کوردێک ئەوەیە لەناو گەلەکەی ئێمەش ماندیلاێک دەربکەوێت و ئیلهامەکەی شیعرە ناودارەکەی
ئەحمەدی خانی، ڕۆمانی ژانی گەل ی مامۆستا ئیبرایم ئەحمەد، ڕۆمانی پێشمەرگەی ڕەحیمی
قازی و ئاپێ موسا عەنتەر و ڕۆمانی داگیرکردنی تاریکی بەختیار عەلی و ڕۆمانی (دوا شەوی
دابەزینی حەزرەتی عیسا)ی مامۆستا شێرزاد حەسەن و چیرۆکی بەرخودانی سەید عوبەیدوڵڵا
نەھری، شێخ سەعیدی پیران، سەید رەزاو، چیرۆکی بەرخودانی کۆبانێ و رزگاربوانی چەکی
کیمایی هەڵەبجە و ئەنفال، چیرۆکی ڕزگاربوان و بێ سەروشوێنانی شەنگال و دەیان و هەزارانی
شیعر و ڕۆمان بەسەرهاتی تر بێت، بۆیە سەیرکردنەوەی فیلمی(Invictus)هەرسەیرکردنێکی ئاسایی نییە، بەلکوو
گرنگە و چێژ بەخشە چونکە پڕیەتی لە وانە و پەند و خۆدۆزینەوە، بردنەوە نەدۆڕانی
ماندێلا زاڵبوونی بوو بە سەر خۆیدا و خۆی نەدایە دەست ڕق و تۆڵە، بە لێبوردەیی بە
باوەڕ بوون بە دوا ڕۆژێکی گەشتر نەتەوەیەکی بێ جیاوازی دروست کرد، ئەو ئازادی خوازە
خەڵاتی وڵاتە داگیرکەرەکانی ڕەت کردەوە،و ساڵی ١٩٩٣ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە ئاشتیدا
پێبەخشرا، دوای ٢٧ ساڵ زیندانی سەرکەوت و نەدۆڕا، بەو هیوایەی ئێمەش ئیتر نەدۆڕێن
و بمان بێت ماندێلا و وڵات وئیتفاق و ئینقیاد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باران بارین دەستپێدەکات
10:27 AM - 2025-12-06 -
ئەو ژنەی کڵاوەکەی سەری جەواهیری چنیوە کۆچی دوایی کرد
08:57 PM - 2025-12-05 -
سەرۆکایەتی کۆمار: پەسندکردنی بڕیاری ناساندنی دوو گروپ وەک تیرۆرست رەتدەکەینەوە
04:56 PM - 2025-12-05 -
قائیمقامى کۆیە بۆ PUKMEDIA: قوباد تاڵەبانى تێچووى نۆژەنکردنەوەى گۆڕستانى کریستیانەکان لە ئەستۆدەگرێت
10:30 PM - 2025-12-04
ئەمانەش ببینە
شارەوانی سلێمانی کاندید و حزب و لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە
12:18 PM - 2025-12-06
رێژەی هەژاری لە عیراق کەمدەبێتەوە
10:48 AM - 2025-12-06
تومهن دابهزینی زۆری بهخۆیهوه بینیوه
10:15 AM - 2025-12-06
خۆپیشاندان لەشارۆچکەی خەبات بەردەوامە
07:38 PM - 2025-12-05
زۆرترین خوێنراو
-
نەدۆڕاو
بیروڕا 11:38 AM - 2025-12-06 -
رێژەی هەژاری لە عیراق کەمدەبێتەوە
عیراق 10:48 AM - 2025-12-06 -
باران بارین دەستپێدەکات
کوردستان 10:27 AM - 2025-12-06 -
تومهن دابهزینی زۆری بهخۆیهوه بینیوه
جیهان 10:15 AM - 2025-12-06 -
ئەو ژنەی کڵاوەکەی سەری جەواهیری چنیوە کۆچی دوایی کرد
کوردستان 08:57 PM - 2025-12-05 -
خۆپیشاندان لەشارۆچکەی خەبات بەردەوامە
کوردستان 07:38 PM - 2025-12-05 -
سەرۆکایەتی کۆمار: پەسندکردنی بڕیاری ناساندنی دوو گروپ وەک تیرۆرست رەتدەکەینەوە
عیراق 04:56 PM - 2025-12-05 -
کارگەکانی درۆ و داتاشن
بیروڕا 03:49 PM - 2025-12-05



.jpg)

.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

