رێژەی هەژاری لە عیراق کەمدەبێتەوە
عیراق 10:48 AM - 2025-12-06
AFP
دیمەنی بازاڕێکی بەسرە
وەزارەتی
پلاندانانی عیراق ئاشکرای دەکات ڕێژەی هەژاری بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بۆ 6%
دابەزیوە و ئامادەکاریشی بۆ دەستپێکردنی ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری بۆ ساڵی 2026-2030
دەستپێکردووە.
عەبدولزەهرا
ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند: رێژەی هەژاری لە عیراق لە
ئەمساڵدا دابەزینی ڕوونی بەخۆیەوە بینیوە، هۆکارەکەشی بۆ زنجیرەیەک سیاسەت و ڕێوشوێنی
حکومەت دەگەڕێتەوە کە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەژاری دایناوە.
دەشڵێت:
بەپێی دواین راپرسی کە وەزارەتی پلاندانان ئەنجامی داوە دەرکەوتووە رێژەی هەژاری
بۆ 17%دابەزیوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵی 2022 رێژەکە 23% بووە.
وتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانان هۆکارێکی دیکەی دابەزینی
رێژەی هەژاری بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و فراوانکردنی چاودێری کۆمەڵایەتی
گێڕایەوە، کە چین و توێژی زیاتر لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد:سندوقی پاڵپشتیکردنی ناوچە هەژارەکان لە ساڵانی ڕابردوودا پڕۆژەی خزمەتگوزاریی
لە ژمارەیەک پارێزگادا جێبەجێکردووە، جگە لە ڕۆڵی سندوقی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
سەر بە وەزارەتی پلاندانان، کە دەیان پڕۆژەی زیاتر لە 500 گوند لە سەرتاسەری عیراق
جێبەجێکردووە، لەوانە دروستکردنی قوتابخانە و بنکەی تەندروستی، درێژکردنەوەی تۆڕەکانی
ئاو و کارەبا، چاککردنی رێگاوبانەکان
پەیوەست
بە پلانیان بۆ ساڵانی داهاتوو، عەبدولزەهرا ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی
عیراق ئاشکرای کرد: وەزارەتی پلاندانان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکردنی
ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری بۆ ساڵانی 2026-2030، کە بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری
ئەو هەنگاوانەی کە لە دوو ستراتیژی پێشوودا سەرکەوتوو بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

