ئاسیاسێڵ سیستمێكی نوێ كارا ده‌كات
کوردستان 01:55 PM - 2025-12-01
PUKMEDIA
ئاسیاسێڵ و ENEA
ئاسیاسێڵ سیسته‌می به‌ڕ‌ێوه‌بردنی گواستنه‌وه‌ی داتای كۆمپانیای Enea جێگیر ده‌كات، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان
و باشتركردنی ئاستی كارایی تۆڕ‌ه‌كه‌ی.
سیستمی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی گواستنه‌وه‌ی داتای كۆمپانیای Enea، ئاستی خێرایی په‌یوه‌ندی به‌رزده‌كاته‌وه و
ئه‌زموونی به‌شداربووان زیاد ده‌كات، له ڕ‌ێی به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیاوه
بۆ ناردنی ناوه‌ڕ‌ۆكی ڤیدیۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر، له‌هه‌مانكاتدا شیكاریی ڕ‌استه‌وخۆ
به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی شێوازی پلاندانان بۆ توانای تۆڕ و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان
دابین ده‌كات.
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشه‌نگ له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندییه‌كان
له عیراق، به‌سه‌ركه‌وتوویی سیستمی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی گواستنه‌وه‌ی داتای كۆمپانیای Eneaـی جێگیر كرد، به‌ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كوالێتیی
ئه‌زموونی به‌شداربووان (QoE) و باشتركردنی
ئه‌دای ناوه‌ڕ‌ۆكی ڤیدیۆیی.
له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی خێرای گواستنه‌وه‌ی داتای ئامێری په‌یوه‌ندییه‌كان،
ئاسیاسێڵ، كۆمپانیای Eneaـی هه‌ڵبژارد
بۆ ئه‌وه‌ی كاراییه‌كی به‌رز پێشكه‌ش به به‌شداربووانی بكات و له هه‌مانكاتیشدا
توانایی پێشكه‌وتوو له پۆلێنكردنی گواستنه‌وه‌ی داتا و زیادكردنی خێراییدا دابین
بكات، ئه‌مه‌ش وا له ئاسیاسێڵ ده‌دات كه گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ڕ‌ۆكی ڤیدیۆیی زیاتر
به شێوه‌یه‌كی كاراتر بخاته به‌رده‌ست به‌شداربووانی.
حه‌سه‌ن ئه‌لشامی، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ته‌كنه‌لۆژیی ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند:
"ئامرازه‌كانی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی گواستنه‌وه‌ی داتاكانی تۆڕ‌ی كۆمپانیای Enea، به ر‌ه‌گه‌زێكی سه‌ره‌كیی داده‌نرێن، له
به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی ده‌ستڕ‌اگه‌یشتن به داتاكان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و متمانه‌پێكراو،
ئه‌م كارامه‌ییه بێ هاوتایه له بواره‌كه‌دا توانایه‌كی زیاترمان پێده‌به‌خشێت بۆ
پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك پلانی داتایی داهێنه‌رانه به به‌شداربووانمان له تاكه
كه‌س و كۆمپانیاكان، له هه‌مانكاتیشدا به‌ڕ‌ێوه‌بردنی گواستنه‌وه‌ی داتا ڤیدیۆییه‌كان
به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه بۆ باشتركردنی ئه‌زموونی به‌شداربووان".
ئۆسڤاڵدۆ ئالداو، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ته‌كنه‌لۆژیی كۆمپانیای Enea رایگه‌یاند: "بنچینه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانی كۆمپانیای Enea سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی: ئاسایش و به‌ره‌وپێشبردن
و به‌ده‌ستهێنانی داهات، له ر‌ێگای سیستمی به‌ڕ‌ێوه‌بردنی گواستنه‌وه‌ی داتای كۆمپانیای Eneaـه‌وه، ئاسیاسێڵ ده‌توانێت ئه‌زموونێكی دیجیتاڵی ئاست
به‌رز پێشكه‌ش به به‌شداربووانی بكات و له‌هه‌مانكاتیشدا دڵنیایی ده‌دات له دابینكردنی
خێرایی زیاتر و ئاسانكردنی شێوازی ناردنی ڤیدیۆ به به‌رزترین كواڵێتی".
ئه‌م سیستمه ئامرازی به‌هێزی به‌دواداچوون و شیكاری په‌یوه‌ست به گواستنه‌وه‌ی
داتاكان بۆ ئاسیاسێڵ دابین ده‌كات، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه بتوانێت پلان بۆ توانای تۆڕ‌ه‌كه
دابڕ‌ێژێت و پاڵپشتی له گه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی داتاكان له داهاتوودا بكات.
ده‌رباره‌ی Enea:
Enea كۆمپانیایه‌كی جیهانیی تایبه‌تمه‌نده له بواری سۆفتوێری
په‌یوه‌ندییه پێشكه‌وتووه‌كان و ئاسایشی ئه‌لیكترۆنیدا، دیدگای كۆمپانیاكه له
بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌لامه‌تتر و كاراتره‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا سه‌رچاوه
ده‌گرێت، له ر‌ێگای سه‌رنج خستنه سه‌ر داهێنان و ئاسایشی، چاره‌سه‌ره‌كانی كۆمپانیاكه
بۆ پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و له هه‌مانكاتیشدا به‌ره‌وپێشبردنیان
و پاراستنیان له‌نێوان تاكه‌كان و كۆمپانیاكان و ئامێری په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا به‌رده‌ستن.
كۆمپانیای Enea خزمه‌تی زیاتر
له 170 دابینكاری خزمه‌تگوزاریی په‌یوه‌ندییه‌كان له زیاتر له 100 وڵاتی جیهاندا
ده‌كات و رۆژانه زیاتر له 3 ملیار كه‌س پشت به ته‌كنه‌لۆژیاكانی ده‌به‌ستن، باره‌گای
سه‌ره‌كیی كۆمپانیاكه له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سویده و له بۆرسه‌ی ناسداكی
ستۆكهۆڵمدا ر‌یزبه‌ندی كراوه.
ده‌رباره‌ی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "كۆمانده‌كاته‌وه"، دابینكاری سه‌ره‌كی خزمه‌تگوزاریی
په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆبایل و خزمه‌تگوزارییه دیجیتاڵییه‌كانه له عیراق و ژماره‌ی
به‌شدرابووانی نزیكه‌ی 20 ملیۆنه، ئاسیاسێڵ وه‌كو یه‌كه‌مین كۆمپانیای خزمه‌تگوزاریی
مۆبایل ناسێنراوه له عیراق و یه‌كه‌مین كۆمپانیاشه تۆڕ‌ه‌كه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی
عێراق دابپۆشێت، ئاسیاسێڵ خزمه‌تگوزارییه‌كانی +4G به كواڵیتییه‌كی
به‌رز له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق دابینده‌كات و تۆڕ‌ه‌كه‌شی زیاتر 06.99٪ ـی دانیشتوانی عیراق ده‌گرێته‌وه،
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه تۆڕ‌ه‌كه‌ی ببێته به‌ربڵاوترین تۆڕ‌ی مۆبایل به فراوانترین
ڕ‌ووماڵه‌وه له نێو كۆمپانیاكانی دیکەی په‌یوه‌ندی له‌عیراق، ئاسیاسێڵ شانازی به‌وه‌وه
ده‌كات كه له كانونی دووه‌می 2015 ــه‌وه باشترین دابینكاری خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته
كه باشترین تۆڕ‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رزترین كواڵیتی له عیراق دابینده‌كات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چه‌مچه‌ماڵ: 120 هه‌زار دۆلار‌و نزیكه‌ی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: سەركەوتنی یانەی زاخۆ بەرهەمی یەكڕیزیی خەڵكی كوردستانە
02:16 PM - 2025-12-16
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
10:24 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16







دابەزێنە

