بێده‌نگی میدیاكانی هه‌ولێر نه‌یتوانی رووداوه‌كه‌ی گوندی لاجان له‌جیهان بشارێته‌وه
کوردستان 05:03 PM - 2025-11-30
PUKMEDIA
لۆگۆی میدیاکان و رووداوەکەی گوندی لاجان
ئێواره‌ی رۆژی 29ی11ی2025 به‌هۆی ده‌ستگیركردنی گه‌نجێك به‌ناوی شكور كه قسه‌ی بۆ میدیاكان كردبوو، دانیشتووانی گوندی لاجان به ژن و منداڵه‌وه بۆ داوای ئازادكردنی هاووڵاتییه‌كه چوونه به‌رده‌م پاڵاوگه‌ی لاناز، به‌ڵام به ته‌قه وه‌ڵامدرانه‌وه‌و كه‌سێك كوژرا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار كران و ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ریش به برینداری ده‌ستگیر كران، ئه‌م ڕووداوه هه‌رچه‌نده میدیاكانی هه‌ولێر بێده‌نگیان لێكرد‌و هیچیان نه‌وت، به‌ڵام بووه مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان.
میدیا عیراقییه‌كان
كه‌ناڵی یه‌كه‌می عیراقی له هه‌واڵه‌كانیدا به‌گرنگییه‌وه باسی له‌پێشهاته‌كانی رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی گوندی لاجان كرد‌و ئاشكرایكرد، كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان بۆ یه‌ك كوژراو و 15 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی عراق24: له باره‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان هێشتا ئاماری جیاواز بڵاو ده‌كرێته‌وه و كه‌ناڵی عراق24 له‌گه‌شتی هه‌واڵه‌كانیدا رایگه‌یاند: ژماره‌ی قوربانییانی پێكدادانی هێزی پێشمه‌رگه‌و عه‌شیره‌تی هه‌ركی بۆ یه‌ك كوژراو و 16 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی سۆمه‌رییه
كه‌ناڵی سۆمه‌رییه به‌مانشێتی پێشهاتێكی مه‌ترسیدار له‌هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه رۆژی شه‌ممه به‌هۆی كوژرانی خۆپیشانده‌رێك و برینداربوونی 12ی دیكه، پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و عه‌شیره‌تی هه‌ركی روویدا.
ده‌شڵێت: دوای پێكدادانه‌كه عه‌شیره‌تی هه‌ركی داوای له‌هاووڵاتیان كرد كه هه‌مووان دژی هێزه ئه‌منییه‌كان بوه‌ستنه‌وه و رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه.
هاوكات ئاژانسی( بغداد الیوم) له مانشێتی هه‌واڵه‌كانیدا رایگه‌یاندوه، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی "لاناز" بۆ توندوتیژی گۆڕا... شۆفێرێك كوژراو و سێ كه‌سی دیكه برینداربوون.
ده‌شڵێت: توندوتیژییه‌كه ئه‌و كات ده‌ستیپێكرد، كه هاووڵاتیانی ناوچه‌كه داوای هه‌لیكاریان له‌پاڵاوتگه‌كه ده‌كرد، كه ئه‌مه چه‌ندینجاره داوای هه‌لیكار له پاڵاوتگه‌ی لاناز ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی ئه‌لرابعه رایگه‌یاندوه، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌پاڵاوگه‌ی نه‌وتی لاناز له‌نزیك گوندی لاجان له‌پارێزگای هه‌ولێر هێرشیان كرده سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك كوژراوه و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
كه‌ناڵه‌كه ده‌شڵێت: پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو خه‌ڵكی گونده‌كه له به‌رده‌م كۆمپانیاكه خۆپیشاندانیان كردووه و داوای هه‌لیكار و كۆتاییهێنان به دامه‌زراندنی كرێكاری بیانیان كردووه.
له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانیشه‌وه، كه‌ناڵی ئه‌لرابعه ئاشكرایكردووه: هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆمپانیاكه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كرد، كه له‌ئه‌نجامدا خۆپیشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستداو سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
میدیا جیهانییه‌كان
رۆیته‌رز: ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان و پزیشكییه‌كانه‌وه ڕایگه‌یاند، له‌میانه‌ی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له ده‌ره‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی لاناز له‌سه‌ر ڕێگای شاری هه‌ولێر، به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی كورد، لانیكه‌م یه‌ك كه‌س كوژران و سێ كه‌سیش برینداربوون.
ده‌شڵێت: خۆپیشانده‌ران خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا بۆ داواكردنی هه‌لیكار له‌ناو پاڵاوگه‌كه‌دا، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان كرد و بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی خۆپیشانده‌رێك.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند: به‌هۆی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له‌ده‌ره‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی لاناز، له‌سه‌ر رێگه‌ی باكوری شاری هه‌ولێر، به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان لانیكه‌م یه‌ك كه‌س كوژراو و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
رۆژنامه‌كه لهڕاپۆرتێكدا باسی لهگرژییهكان و خۆپیشاندانی خه‌ڵكی ناڕازی گوندی لاجانی سنووری گوێر كردووه‌و رایگه‌یاندووه: خۆپیشانده‌ران داوای هه‌لی كاریان لهپاڵاوگهكه كردووه، به‌ڵام له‌كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، هێزه ئه‌منییه‌كانی پاسه‌وانی پاڵاوگه‌كه ته‌قه‌یان لێكردوون و له‌ئه‌نجامدا شۆفێری بارهه‌ڵگرێكی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانیش كه له‌نزیك پاڵاوگه‌كه بووه گیانی له‌ده‌ستداوه.
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی سعودی له هه‌واڵه‌كانیدا رایگه‌یاند: له‌میانه‌ی خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له ده‌ره‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی لاناز له‌سه‌ر ڕێگای شاری هه‌ولێر به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستانی عیراق لانیكه‌م یه‌ك كه‌س كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ده‌شڵێت: خۆپیشانده‌ران داوای هه‌لیكاریان له پاڵاوگه‌كه‌دا ده‌كرد، له كاتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا، هێزه ئه‌منییه‌كانی پاسه‌وانی پاڵاوگه‌كه ته‌قه‌یان لێ‌كردن.
ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بی له‌گه‌شتی هه‌واڵه‌كانیدا رایگه‌یاندوه، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه‌سێك كوژرا و زیاتر له 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌شڵێت: غه‌سان خدر په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بی له هه‌ولێر، ئاشكرایكرد كه ژماره‌ی قوربانییه‌كان زیاتره، چونكه لایه‌نه ره‌سمییه‌كان ژماره‌ی قوربانییه‌كان بڵاوناكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ئه‌و میدیایه‌ی راكێشاوه ئه‌وه‌یه كه تا بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و به‌رپرسانی حكومه‌ت هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بڵاونهكردبووهوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ شه‌ممه 29ی 11ی 2025، له‌گوندی لاجان-ی نزیك گوێر له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر، شه‌ڕ له‌نێوان خه‌ڵكی ناڕازیی و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و سنووره روویدا ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكهوتهوه، دواتریش هێزێكی زۆری ئه‌منی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرا، هه‌رچه‌نده رووداوه‌كه بووه مانشێتی میدیا جیهانی و ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام میدیاكانی هه‌ولێر به وشه‌یه‌كیش باسی رووداوه‌كه‌یان نه‌كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چه‌مچه‌ماڵ: 120 هه‌زار دۆلار‌و نزیكه‌ی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:41 AM - 2025-12-17 ڕفعەت عەبدوڵڵا: لەڕۆژی ئاڵادا جەخت لەیەکگرتوویی ناوماڵی کورد دەکەینەوە
ئاڵای كوردستان ناسنامەی نەتەوەیەكە
08:58 AM - 2025-12-17
سەرۆك بافڵ: سەركەوتنی یانەی زاخۆ بەرهەمی یەكڕیزیی خەڵكی كوردستانە
02:16 PM - 2025-12-16
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16







دابەزێنە

