دارایی باس لەراگرتنی مووچە دەکات و خانەنشینی سلێمانیش دەڵێت: راناگیرێت
کوردستان 10:19 AM - 2025-11-20
PUKMEDIA
مووچەی خانەنشینان
وەزارەتی دارایی باس لە راگرتنی مووچەی مانگی ئەیلولی ئەو خانەنشینانە
دەکات کە هەژماری من-یان پڕنەکردۆتەوەو سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى سلێمانیش رایدەگەیەنێت: مووچەى
ئەیلول و تشرینى یەکەمى هیچ خانەنشینێک لە هەرێمى کوردستان بەهۆى نەبوونى هەژمارى
منەوە ڕاناگیرێت.
وەزارەتی دارایی: مووچەکانیان رادەگیرێتبەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندوە: ئەو خانەنشین و وارسانەی کە تاوەکو ئێستا فۆڕمی هەژماری منیان پڕ نەکردۆتەوە، لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول ، مووچەکانیان ڕادەگیرێت تاوەکو ئەو کاتەی فۆڕمی هەژماری من پڕ دەکەنەوە.
هاوکات ئاماژە بەوەشدەکات بەگوێرەى بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ، هەر فەرمانبەرو خانەنشین و مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکی نەبێت و خۆی لەپرۆژەی هەژماری من تۆمار نەکردبێت، لە بەغدادەوە مووچەکەی رادەگیرێت و لەهەرێمى کوردستان خەرج ناکرێت، جەختلەوەشدەکاتەوە، لەدوای سەری ساڵیشەوە دابەشکردنی مووچە بەشێوەی کاش نامێنێت.
خانەنشینی سلێمانی: مووچەکانیان راناگیرێت
ئەمەش لەکاتێکدایە لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى سلێمانى رایگەیاند: مووچەى مانگەکانى ئەیلول و تشرینى یەکەمى هیچ خانەنشینێک لە هەرێمى کوردستان بەهۆى نەبوونى هەژمارى منەوە راناگیرێت، بەڵکو ئەوە فشارێکە لەلایەن هەولێرەوە بەکاردەهێنرێت لەسەر ئەو مووچەخۆرانەى هەژمارى منیان نییە.
راشیگەیاند، ژمارەى ئەو خانەنشینانەى لە سلێمانى هەژمارى منیان هەیە و لەو رێگەیەوە مووچە وەردەگرن، لە 50 بۆ 60 کەس تێپەڕناکات، ئەوانەش لە سلێمانى تەمویلى مووچەکانیان ناکرێت بەڵکو لە هەولێرەوە دەکرێت و ئەوەش گرفتى بۆ ئەوان دروستکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: سەركەوتنی یانەی زاخۆ بەرهەمی یەكڕیزیی خەڵكی كوردستانە
02:16 PM - 2025-12-16
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
10:24 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16







دابەزێنە

