هەڵبژاردن لەنێوان فرە بازنەیی و یەک بازنەیی دا
کوردستان 05:21 PM - 2025-11-19
PUKMEDIA
سلێمان مستەفا حەسەن
سلێمان مستەفا حەسەن
هەڵبژاردن
لەنێوان؛ فرە بازنە و یەک بازنەیی دا، بابەتێکمانە لە دوو توێی توێژینەوەیەک دا،
بۆ وەڵامدانەوەی هەموو ئەو پرسیارانەی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە دەکرێن، یاسای
هەڵبژاردن لە دوای دەستوور بە یاسایەکی زۆر گرینگ ئەژمار دەکرێت، چونکە یاسای
هەڵبژاردن دسپلینێکە دەکەوێتە سەر خاڵی بەیەک گەیشتنی قانوونی دەستووری و زانستی
سیاسی.
لەناو یاسای هەڵبژاردنیش ئەو سیستەم و شێوازەی دەنگەکانی پێ دەکرێنە کورسی و چۆن
چۆنی بەسەر بازنەکاندا دابەشبکرێن، بۆ ئەوەش پێویست دەکات بە درێژی باسیی خێزانەکانی
سیستەمی هەڵبژاردن بکەین، بەڵام تاڕادەیەک زۆرینە هاوڕان کە سیستەمی نوێنەرایەتی
ڕێژەیی گونجاوترین سیستەمە بۆ عێراقی فرە نەتەوە، بۆیە تیشک دەخەینە سەر خێزانی
سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی، سیستەمی نوێنەرایەتی لە دوو جۆر خۆی دەبینێتەوە،
سیستەمی نوێنەرایەتی رێژەیی و سیستەمی تاک دەنگی گوێزراوە، لە جۆری سیستەمی
نوێنەرایەتی ڕێژەیی بەدوو شێواز کورسیەکان دابەش دەکرێن.
شێوازێکیان کورسیەکان بەیەک قۆناغ دابشدەکرێن کە
بریتین لە( هارا، هۆندت، سانتلیگۆ، سانتلیگۆی هەموار کراو و سانتلیگۆی عێراقیش
هاتۆتە سەر) شێوازی دووم کورسیەکانی بە دوو قۆناغ دابەشدەکرێن ئەوەش لەڕێگەی
دەرهێنای کۆلکەی هەڵبژاردنەوە دەبێت کە بەشێوەی( دابەشکاری هەڵبژاردن، کۆلکەی
نیشتمانی، تێکرای بەهێزەوە دەبێت، کورسی و دەنگە ماوەکانیش بەدوو شێواز
دابەشدەکرێن، زۆرترین ماوە لەگەڵ بەهێزترین تێکڕاوەدەبێت.
گومانی تیا نییە ئەم
شیوازانە بە شێووازی لیستی کراوەی ئازاد و نیمچەکراوەو، داخراو پەیرەویان
لێدەکرێت، هەروەها بەشێوەی یەک بازنە و فرە بازەنە پەیرەویان لێدەکرێت. بێ گومان
ئەم بابەتە قسەی زیاتر هەڵدەگرێت و وەردەکاری زیاتری دەوێت. بۆ وردەکاری شێوازی
دابەشکردنی کورسییەکانی بۆ ئەوەش کاتێکی زیاترمان پێویست دەبێت، بەڵام لەسەر تادا
بە پێویستم زانی بەراورد کارێکی سەرە تایی بکەم لەنێوان فرە بازەیی و یەک بازنەیی
دا بە پشت بەستن بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
دابەشکردنی
بازنەکانی هەڵبژاردن بەسەر پارێزگاکاندا بنەمایەکێکی دەستووری لە خۆی دەگرێت، وەک
لە ماددەی (٤٩) دەستووردا هاتووە
یەکەم:
ئەنجوومەنی نوێنەران لە ژمارەیەک ئەندام پێک دێت بە ڕێژەی یەک کورسی بۆ سەد هەزار
کەس لە دانیشتوانی عێراق، نوێنەرایەتی گەلی عێراقی دەکەن بە گشتی. هەڵبژاردنیشیان
بە ڕێگەی دەنگدانی ڕاستەوخۆ و نهێنی دەبێت، ڕەچاوی نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم
پێکهاتەکانی گەلی عێراقیش دەکرێت.
دووەم:
مەرجە ئەو کەسەی خۆی دەپاڵێوێت بۆ ئەندامێتی ئەنجوومەنی نوێنەران، عێراقی بێت و بە
تەواوی شایانی ئەو پۆستە بێت.
سێیەم:
مەرجەکانی کاندیدەکان و دەنگدەران و هەرچی پەیوەندی بە هەڵبژاردنەوە هەیە بە یاسا
دیاری دەکرێت.
چوارەم:
یاسای هەڵبژاردن ڕێژەیەک بۆ بەشداربوونی ئافرەتان دادەنێت بە جۆرێک کە لە چارەکی
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کەمتر نەبێت.
پێنجەم:
ئەنجوومەنی نوێنەران یاسایەک دادەنێت بۆ چارەسەرکردنی بارەکانی گۆڕینی ئەندامان لە
کاتی دەست لە کارکێشانەوە یان لەکارخستن یان مردندا.
شەشەم:
نابێت لە یەک کاتدا کەسێک ئەندام بێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران و هەر کارێک یان
پۆستێکی فەرمی دیکەی هەبێت.
ناوەڕۆکی
بڕگەیە یەکەمی دەستوور بنەمای دادوەری و یەکسانی نیوان پارێزگاکانە لەسەر بنەمای
ڕێژەی دانیشتوانی،بەمەش دادپەروەری لە نوێنەرایەتی جوگرافی بەدیهاتووە، کە قابیلی
گەمەی هەڵبژاردن و گەمەی سیاسییەکان نابێت، ڕاستە لە خولی ڕا گوزەری ئەنجوومەنی
نیشتمانی عێراق یەک بازنە بوو، بەڵام دوای پەسەند کردنی دەستووری هەمیشەیی لە ساڵی
٢٠٠٥ ئیتر عێراق بوو بە ١٨ بازنەی هەڵبژاردن، بۆیە باشتر وایە بە وردی باس لە
هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکەین، باشتر وایە بەدوای گوڕینی شێوازی دابەشکردنی
کورسییەکاندا بڕۆین و هەڵوێستەی لەسەر بکەین، بۆ ئەوەش دەکرێت کار بە شێوازی
سانتلیگۆ، یان هۆندت، یان هارا، یان کۆلکەی هاوەبەش بکەین کە تا ڕادەیەک
ئەنجامەکانی هاوسەنگ تر دەبن، بە مەرجێک بەربەستی یاسای دابنرێت بۆ ڕێگا گرتن لەو
زۆری و بۆرییە لیست و کاندیدی سەربەخۆ، لە هەمان کاتدا ئاوڕێک لە شێوازی لیستی
کراوە و نیمچە کراوە و داخراو بدەینەوە.
ئەگەر
باسیش لە یەکسانی نوێنەرایەتی پارێزگاکان و هەرێمەکانە، بۆ ئەوەی مافی ئەو
پارێزگایانەی ژمارەی دانیشتوانیان کەمە، دەستوور و یاسا و ئەزموونی وڵاتانی و
سیستەمە فیدراڵەکان پێمان دەڵێن ژووری دووەمی یاسا دانانە کە دەبێت دەستە بەری ئەو
یەکسانییە بکات بۆ ئەمەش دەقی ماددەی (٤٨ و ٦٥) ڕوونن کە تێیاندا هاتووە، دەسەڵاتی یاسادانان
مادەی
(٤٨)
دەسەڵاتی
یاسادانانی فیدراڵی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی فیدراڵی پێک دێت، وە لەلقی
دووەمدا هاتووە: ئەنجوومەنی فیدراڵی
ماددە
(٦٥)
ئەنجوومەنێکی
یاسادانان پێک دەهێنرێت کە بە (ئەنجوومەنی فیدراڵی) ناو دە برێت، نوێنەرانی هەرێم
و ئەو پارێزگایانە لە خۆ دەگرێت کە ناکەونە سنووری هیچ هەرێمێکەوە، پێکهاتە و
مەرجەکانی ئەندامێتی و بواری تایبەتمەندیتی ئەم ئەنجوومەنە و هەرچی پەیوەندیدارە
بەم بوارەوە بە یاسا ڕێک دەخرێت بە زۆرینەی دوو لە سێی 3/2 دەنگی ئەندامانی
ئەنجوومەنی نوێنەران.
ئاماژەدان
بەو دوو ماددە دەستوور یە بۆ بیر هێنانە و بە هەند وەرگرتنی پرسەکەیە، با بگەڕێنەوە
سەر ئەسڵی بابەتەکە، بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ
ئەنجامی هەڵبژاردنی ١١ /١١/ ٢٠٢٥ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق(٢١،٤٠٦،٨٨٢) کەس
مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیە (١١،٩٩٧،٠٨٤)کەس بەشداری دەنگدانیان کردووە، لە
کۆی ئەم ژمارەیەش تەنیا (١١،٢٦٧،١٦١) دەنگی دروستمان هەبوو.
کۆمیسیۆن
ژمارەی دەنگ و ژمارەی کورسی قەوارەکانی بڵاو کردەوە کە لە خشتەی خوارەوە وەک خۆی
دایان دەنێن.
ئەگەر
بێن و کۆی دەنگە دروستەکان (١١،٢٦٧،١٦١) دابەشی ٣٢٩ کورسی بکەین بۆ دەرهێنانی کۆ
لکەی هاوبەش لەسەر ئاستی یەک بازنە ئەوا= بە
( ٣٤،٢٦٦ ) واتە
نرخی کورسی لەسەر ئاستی عێراق، لە هەنگاوی دوومدا دەنگی هەر لیست و حیزبێک دابەشی
نرخی کورسی دەکەین ئەنجامەکان بەم شیوەی
خوارەوە
دەبن.
کۆ بەند
و دەرەنجامی ئەو شیکاریە پێمان دەڵێن، سیستەمی سانتلیگۆی هەموار کراو شێوازێکی
دابەشکردنی کورسییەکانە لە سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەیی دا، بۆیە هیچ گۆران کارێکی
ئەو تۆ بە دی ناکرێت لەنێوان ژمارەی کورسی ئەو حیزبانەی کورسیان بەدەستیان هێناوە
لە سایەیی شێوازی یەک بازنەی بێت یان فرە بازنەیی بێت، بەو واتایەی ئەنجامەکان
ڕێژەین، هەروەها لە لایەنە ئەرێنییەکانی شێوازی فرە بازنەیی یەکجار زۆرن لەسەرووی
هەموویانەوە یەکسانی و دادوەری لە نوێنەرایەتی پارێزگاکان، هیچ کاتێک ناکەوێتە ژێر
مەقسەڵەی کەمی ڕێژەی بەشداری دەنگدەران.
ڕاستە لە
پەیرەوکردنی سیستەمی تاک دەنگی نەگوێزراوەو (٨٣) بازنەی هەڵبژاردن پەیوەندی نێوان
کاندید و دەنگدەر گەرموو گورتر بوو، بەڵام دیزاینی بازنەکان نا دادێکی زۆری
تێدابوو، ئەنجامەکانی ئەزموون کردنی ئەو شێوازە خۆیان دوان، لەکۆتایی ئەو بابەتە
دەبێت دان بەو راستییەدا بنێن کە هەموو سیستەمێکی هەڵبژاردن لایەنی ئەرێنی و
نەرێنی خۆی هەیە، بەڵام کامی گونجاوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەوە ئەو
پرسیارەییە دەبێت یاسا ناس و سیاسەت وان و توێژەران گفتوگۆی لەبارەوە بکەن، بەڕای
ئێمە سیستەمی نوێنەرایەتی رێژەیی، لیستی داخراو ١٩ بازنەی هەلبژاردن باشترین
بژاردەیە، جا بە شێوازی (کۆلکەی هەلبژاردن بێت یان سانتلیگۆ، سانتلیگۆی
هەموارکراوی (١.٤)، یان هارا یان هۆندت ، بەڕای ئێمەدەبێت کۆتایی بەو عورفە
بهێنرێت لە هەموو خولەکانی هەڵبژاردن یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، لەهەمان
کاتدا جیگای داخە یاسای هەڵبژاردن لەناو ئەنجومەنی نوێنەران بەم شێوازی پەلە پەلە
هەڵکزوراندنی بۆ دەکرێت، خوا یاربێت لە ئایندەیەکی نزیک توێژینەوەیەکی ووردو
دەخەینە بەردست.
هەواڵی زیاتر
-
وەزیری دادی عیراق پڕۆژەیەکی نوێ بۆ زیندانیکراوان رادەگەیەنێت
02:41 PM - 2025-11-19 -
سیاسهتی ئابووری ئهمریكا یاری بهنرخی زێڕ دهكات
11:09 AM - 2025-11-19 -
پارێزگاری کەرکوك پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عیراق دەکات
10:02 PM - 2025-11-18 -
دارایی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ عیراق دەنێرێت
06:08 PM - 2025-11-18
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
09:02 PM - 2025-11-19
قوباد تاڵەبانی: بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن حکومەتێکی بەهێز پێکبهێنرێت
07:00 PM - 2025-11-19
بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خۆی ساز دەکات
05:17 PM - 2025-11-19
كۆمسیۆن: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە
02:28 PM - 2025-11-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن حکومەتێکی بەهێز پێکبهێنرێت
کوردستان 07:00 PM - 2025-11-19 -
هەڵبژاردن لەنێوان فرە بازنەیی و یەک بازنەیی دا
کوردستان 05:21 PM - 2025-11-19 -
بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خۆی ساز دەکات
کوردستان 05:17 PM - 2025-11-19 -
وەزیری دادی عیراق پڕۆژەیەکی نوێ بۆ زیندانیکراوان رادەگەیەنێت
عیراق 02:41 PM - 2025-11-19 -
كۆمسیۆن: 80 تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دراوە
کوردستان 02:28 PM - 2025-11-19 -
سكرتێری ئهنجومهنی وهزیران: ههرێم له 71% ی مووچه دابین دهكات
کوردستان 11:53 AM - 2025-11-19 -
سیاسهتی ئابووری ئهمریكا یاری بهنرخی زێڕ دهكات
کوردستان 11:09 AM - 2025-11-19 -
داهاتی نانهوتی مانگی ئهیلول خرایه سهر ههژماری دارایی عیراق
کوردستان 10:31 AM - 2025-11-19





.jpg)

دابەزێنە

