riklam

بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خۆی ساز دەکات

کوردستان 05:17 PM - 2025-11-19
بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ PUKMEDIA

بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ

فێستیڤاڵی گەلاوێژ

رۆژانی 20-22ی11ی2025 بە دروشمی"با داهێنانەکان لە پێناو جوانی و بەها مرۆییەکاندا بن"، بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی خۆی ساز دەکات و چەندین تەوەری گرنگ لەسەر پرسەکانی ئەم سەردەمە لەخۆدەگرێت.

بەپێی کارنامەی فێستیڤاڵ، ئاهەنگی کردنەوەی فێستیڤاڵ لە سلێمانی سەعات سێی دوانیوەڕۆ لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت و پانێڵ و سیمینارەکان لە هۆڵی چێوار لە سەعات 9:30 دەقیقەی بەیانی تا 3:00 دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

رۆژی یەکەمی فێستیڤاڵ:
لە تەلاری هونەر  سەعات سێ دەستبەکارەکانی دەکات، کە بەم شێوازەیە:
وتاری بنکەی رووناکبیری گەلاوێژ لەلایەن د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر.
وتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
نمایشی فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە بارەی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژەوە لەلایەن کەناڵی کوردساتەوە.
خوێندنەوەی دەقێکی شیعری لەلایەن شاعیری کورد یلماز ئۆدۆباشی
خوێندنەوەی دەقێکی شیعری لەلایەن شاعیری ئەرمەنی سەیران جەلاد
خوێندنەوەی دەقێکی شیعری لەلایەن شاعیری میسری ئەحمەد شەهاوی
خوێندنەوەی دەقێکی شیعری لەلایەن شاعیری فارسی عەبدولجەبار کاکائی
بەخشینی خەڵاتی زێڕینی گەلاوێژ.
پێشکەشکردنی( لالە عەبدە و قەرەنی جەمیل) بۆ هونەری شێوەکاری
پێشانگای کتێب بۆ ژمارەیەک دەزگای چاپەمەنی( کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی).
کات:8:00ی شەو- سینەما سالم نمایشی فیلمی( زەوی سەخت و ئاسمان دوور) تایبەت بۆ میوانی فێستیڤاڵ.


رۆژی دووەم: دیداری( ئازاد مارف) بۆ شیعر
کات 9:30-10:30ی سەرلەبەیانی.
 کۆڕگێڕ: سوهەیب فاروق
پەیکەری بڕۆنز- هەڵۆ محەمەد عەلی- مەخمور
نوتێکی سپی- ئازاد بەهین- ئەڵمانیا
هەبوو نەبوو من، هەیە و نییە تۆ- هاودەنگ سەباح- هەولێر.
بایپۆڵار- میران سەعدوڵڵا- چەمچەماڵ
ئاوێنەیەک لەبەردەم پەندەرەی دوێنێدل- نیاز حەمەد ڕەشید- داقوق.
تەڕە شەوێک- شلێر ئارۆشا- کامێران
رۆحا سێدارەبوویی- گرین نازی عەبدولباقی- دهۆک
سێ ساڵام- گوڵاڵە دروودیان- سنە
ئەو عەلاگانەی ڕۆژانێک میوانی ناو ماڵبوون- ڕووزار ئەحمەد- داقوق.
تا خوار بەدووریتا دێمە شیعر- ئارام عەبدولعەزیز- دەربەندیخان.
ئاسمانی خنیکیای- سەلمان خوداموداری- سنە
خودا- سەلام خەلیفە- کفری.

تەوەری فێستیڤاڵ: زیرەکی دەستکرد و کاریگەری لەسەر دنیای رووناکبیریی
 رۆژی دووەم
 پانێڵی یەکەم:  
کات10:30-11:30 سەرلەبەیانی
کۆڕگێڕ: د. شیلان فەتحی
خاوەندارێتی هزری دۆزەکانی کۆمەڵ لە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرددا- د. کازم ئەلمیقدادی
کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر ئاستی زمانەوانی و بەکارهێنەران- د. هەیسەم قوتب
ترس لە کۆتایی مرۆڤ: لە ئەدەب و فەلسەفە  لەسەردەمی زیرەکی دەستکردا- عەلی بەدر.

رۆژی دووەم- پانێڵی دووەم، کات 11:40-1:00ی دوانیوەڕۆ
کۆڕگێڕ: محەمەد شێخ عوسمان
ڕۆشنبیری نوێ و زیرەکی دەستکرد بۆ پێکهێنانی هۆشیاریی زانینی جیاواز- د. محەمەد کەریم ئەلساعدی.
 بەراوردکارییەکی شیکاری: میتۆدی( دانانی میوزیک) لە نێوان هزری مرۆڤ و زیرەکی دەستکرددا- د. ئامانج غازی.
 دووبارە هەڵسەنگاندنی پەروەردە و فێرکردن لەسەردەمی زیرەکی دەستکرددا- د. ریتا نەجیب نەفاع
زیرەکی دەستکرد لە نێوان ئەفسانە و ڕاستیدا- ئیهاب عەدنان.

رۆژی دووەم- پانێڵی سێیەم  کات:3:00-4:30ی پاشنیوەڕۆ
کۆڕگێڕ: جەواد حەیدەری
ئێستا کۆتایی جیهان: زیرەکی دەستکرد، کولتور و خەیاڵی دەروونی- فەرهاد شەمسیان.
زیرەکی دەستکرد، وەرگێڕانی مرۆی و ئامێڕی- مەسعود بابایی
لە فرانکشتاینەوە تا ئالگۆریتم: کارلێکی ئەدەبیات و زیرەکی دەستکرد لە پێناسەکردنەوە چەمگی ئافراندندا- فریشتە حەبیبی
کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر هونەری شێوەکاری- د. نیاز عوسمان.

دیداری ( ئەحمەد خەڵەف) بۆ چیرۆک
من کاتژمێرەکەی مەچەکی بووم- کازیوە محەمەد رەسوڵ- سلێمانی
کاتژمێر- نیما حوسەینی- بۆکان
ماسالا دوسا- هێمن حەمە تۆفیق- چەمچەماڵ
لە تیلماسکی شکاوی پەنجەرەیەکەوە- زایەر زەنگەنە- سلێمانی
سرۆدا زێر خەزالێ رەقسەک د ناڤبەرا وەهم و حەقیقەتێ دا زانا واحد رەمەزان- دهۆک
پۆست ئەلزەهایمەر- عەلی حەسەن – کەلار
لە پەنجەرەی پەنابەرێکەوە- جەلال ئەلیاسی- سوید
( ئەم چیرۆکانە لە فێستیڤاڵدا ناخوێندرێنەوە).


دیداری(کەمال غەمبار) بۆ لێکۆڵینەوە

رۆژی سێیەم:
کات:9:30- 11:15 سەرلەبەیانی
 کۆڕگێڕ: د. محەمەد تاتانی
زیندووکردنەوەی کەسایەتی نەتەوەیی  لەرێگەی ڕۆمانی بایۆگرافییەوە،ڕۆمانی( ئەو هاوارەی نەبیسترا)ی – ئارام محەمەد بە نموونە- د. دیلان سەلام حەمەفەرەج- هەڵەبجە.
هۆرە لە رووی بنیادی موزیکی و مێژوویەوە- سەرکەوت بورهان- ڕانیە
ئیستاتیکای مردن لە دیوانی( رەنگدان)ی شێرکۆ بێکەسدا- توانا نەوشیروان محەمەد- زەڕایەن.
پێوانەکردنی  تراوما لای ژنانی خەتەنەکراو- محەمەد خدر قادر- سۆران
لێکۆڵینەوەی دەقئاوێزانی بەرهەمەکانی( پیت مۆندریان)ی نیگارکێش لەسەر بنەمای تیۆریای ترانستێکستوالیتی ژیرارد ژێنێت- کۆسار رەشید ئەمین- سلێمانی
ژنێن کوردیێن ماڵباتا میرێن میرگەها بەهدینان- هێرش کەمال ڕێکانی- دهۆک.
لێکۆڵینەوە لە توخمە گرۆتێسکییەکان وەک هێمای بەرخۆدان لە چێشتی مجێوری هەژاردا- رەشید ئەحمەدی فەر، ناهید نووربەخش- سنە.
 لە هەڵهاتنەوە بۆ شەهیدبوون، ئاڵەنگاریی شوناس لە ڕۆمانی( ڕێبوارێکی سەرگەردان)دا مەحمود عەبدولکەریم باجەلان- عەربەت.

رۆژی سێیەم
کات:11:30 -12:00ی نیوەڕۆ
مەراسیمی ئیمزاکردنی چەند کتێبێک
ئەفسانەی زیرەکی دەستکرد- ئیهاب عەنان
ئەدەبی پۆرترێتی و فۆتۆیی، ئەدەبی میتافیزیکی- سالار حسێن کەریم- چاپکراوی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ.
ئەستێرەی ناوخۆیی- وەرگێڕانی: محێدین مەحمود- چاپکراوی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ.


مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵ - کات: 3:00ی پاشنیوەڕۆ
خوێندنەوەی چەند دەقێکی شیعری شاعیری گەورە( شێرکۆ بێکەس) لەلایەن هەڵۆ بێکەس.
پێشکەشکردنی تابلۆیەکی هونەریی لەلایەن تیپی هونەری میللی سلێمانی
 وتاری کۆتایی فێستیڤاڵ لەلایەن سەرۆکی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ (د. ئیبتیسام ئیسماعیل قادر)
رێزلێنانی چەند شوێن و لایەنێک کە هاوکاری فێستیڤاڵ بوون.
وتاری لیژنەکانی هەڵسەنگاندن بۆ هەرسێ بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵ( لێکۆڵینەوە، چیرۆک، شیعر).
مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمی لێکۆڵینەوە و چیرۆک و شیعری بیستوهەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ.

کۆتایی فێستیڤاڵ.

بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ لە ساڵی 1996 لە شاری سلێمانی دامەزراوە، رێکخراوێکی رووناکبیریی گشتییە بایەخ بە ئەدەب و فیکر و کولتوری رۆشنگەری دەدات.
ناوی گەلاوێژ وەک رێزلێنان و پێزانینێک بۆ مامۆستای روناکبیر ئیبراهیم ئەحمەد دانراوە، کە لە ساڵانی 1939-1949 گۆڤاری گەلاوێژی لە شاری بەغداد دەرکردووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket