سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: هه‌رێم له 71% ی مووچه دابین ده‌كات
کوردستان 11:53 AM - 2025-11-19
PUKMEDIA
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێم به داهاتی خۆی به‌ڕ‌ێژه‌ی 71% تێچووی مووچه‌ی مانگانه دابین ده‌كات، به‌وپێیه‌ش تێچووی مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی به‌ڕ‌ێژه‌ی 29%ه.
د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاندوه: له دوای جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی سێقۆڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له‌ئێستادا هه‌رێم به داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی خۆی مانگانه بڕ‌ی 665 ملیار دینار به كاش ده‌خاته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی فیدڕ‌اڵ، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌رێم به داهاتی خۆی به ڕ‌ێژه‌ی 71% ی تێچووی مووچه‌ی مانگانه دابین ده‌كات.
راشیگه‌یاند: به‌پێی دوا لێدوانی ئه‌مڕ‌ۆی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی نه‌وتی باكور بڕ‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆ وه ده‌فرۆشرێت، كه داهاتی كاشی مانگانه‌ی فرۆشتنی ئه‌م بڕ‌ه نه‌وته (به نرخی ئه‌مڕ‌ۆی نه‌وتی برێنت 64.79 دۆلار) كه ده‌كاته (545 ملیار) دیناری مانگانه و داهاته‌كه‌ی هه‌مووی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕ‌اڵه.
د.ئامانج ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕ‌ی 120 ملیار دیناری دیكه‌ی مانگانه وه‌ك به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕ‌اڵیی له‌داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم به‌كاش ده‌خرێته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، له‌كاتێكدا خه‌رجی مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕ‌اڵ 945 ملیار دیناره‌و به‌لێده‌ركردنی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی هه‌رێم كه به كاش مانگانه ده‌چێته سه‌ر حسابی دارایی فیدڕ‌اڵ له‌كۆی گشتی تێچووی مووچه‌ی هه‌رێم، له‌ئه‌نجامدا تێچووی مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدڕ‌اڵی له‌ئێستادا ته‌نها (280 ملیار) دیناری پێویسته كه به ڕ‌ێژه ده‌كاته 29%ی مووچه‌ی مانگانه.
هاوكات د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌تێبینییه‌كدا روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌سیستمی ژمێریاریی حكومی خه‌رجی به‌جیا له‌داهات ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ش حساب بكه‌ین كه 16$ ه بۆ یه‌ك به‌رمیل، ئه‌و كات تێچووی مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم به تێچووی نه‌وتیشه‌وه ته‌نها نزیكه‌ی 400 ملیار له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدڕ‌اڵی ده‌كه‌وێت، كه ده‌كاته رێژه‌ی 40% ی مووچه‌ی مانگانه‌و ئه‌و كاتیش هه‌رێم خۆی رێژه‌ی 60% ی مووچه‌ی خۆی له‌داهاتی كاشی خۆی دابینكردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لینكی ناونوسین بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی دیاركردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی كاراكرا
10:08 AM - 2025-12-17 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:41 AM - 2025-12-17 ڕفعەت عەبدوڵڵا: لەڕۆژی ئاڵادا جەخت لەیەکگرتوویی ناوماڵی کورد دەکەینەوە
ئاڵای كوردستان ناسنامەی نەتەوەیەكە
08:58 AM - 2025-12-17
سەرۆك بافڵ: سەركەوتنی یانەی زاخۆ بەرهەمی یەكڕیزیی خەڵكی كوردستانە
02:16 PM - 2025-12-16
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یه‌كێتی و پارتی له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕ‌ی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16







دابەزێنە

