ئەنجومەنی ئاسایش پلانی ئاشتی ئەمریکای بۆ غەزە پەسەند کرد
جیهان 11:52 AM - 2025-11-18
AFP
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان پلانی ئاشتی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای پەسەند کرد کە پڕۆژەیەکی 20 خاڵییە و تایبەتە بە کۆتایی
هاتنی جەنگ لە غەزە و دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین لە داهاتوودا.
پرۆژەکە بریتی یە لە بڵاوەپێکردنی هێزی نێودەوڵەتی لە غەزە و چەکداماڵینی
گروپە چەکدارەکان، هەروەها دانانی نەخشەڕێگای دروستکردنی دەوڵەتی فەڵەستین لە
داهاتوودا، ئەمە جگە لەوەی وڵاتانی جیهان بەشدار دەبن لە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی
غەزە.
پرۆژە یاساکە بە دەنگی 13 ئەندامی
ئەنجومەنی ئاسایش تێپەڕێندرا و مایک وەڵتز باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان
پڕۆژە یاساکەی بە" مێژوویی و بنیاتنەرانە" ناوزەند کرد، هاوکات روسیا و
چین دژی بڕیارەکە وەستانەوە و دەنگیان پێنەدە، بەڵام مافی ڤیتۆیان لەدژی بەکارنەهێنا.
پەیوەست بە کاردانەوەی ناوخۆی فەڵەستین دوای بڕیارەکە، بزووتنەوەی حەماس
بڕیارەکەی رەتکردەوە و لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کە چەک دانانێن، هەروەها شەڕی
لە دژی ئیسرائیل بە رەوا ناوبرد، بەڵام دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین کە بزووتنەوەی فەتح
بەڕێوەی دەبات، ئامادەیی خۆی نیشاندا بەشداری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا بکات و
هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە دەیەوێت" کۆتایی بە ئازار و نەهامەتی
فەڵەستینییەکان بهێنێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی شیرین شێخ عەلائەدین نەقشبەندی
10:39 PM - 2025-12-16 -
وەزارەتی تەندروستی عیراق فۆڕمی ئەلیکترۆنی دامەزراندن کارا دەکات
10:05 PM - 2025-12-16 -
لێخۆشبوونی %50ی قەرزی سەر کەناڵەکانی راگەیاندن پەسەند کرا
08:26 PM - 2025-12-16 -
كۆمیسیۆنی فریاگوزاری چهمچهماڵ: 120 ههزار دۆلارو نزیكهی 6 ملیار دینارمان بهدهستگهیهشتووه
04:27 PM - 2025-12-16
ئەمانەش ببینە
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
01:36 PM - 2025-12-16
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
12:21 PM - 2025-12-16
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
10:24 AM - 2025-12-16
دواين ئاماری زیانى شەپۆلى باران و لافاوەکە بڵاوکرایەوە
08:38 AM - 2025-12-16
زۆرترین خوێنراو
-
لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەم رەوانەی بەغداد کرا
کوردستان 01:36 PM - 2025-12-16 -
یانەی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بردەوە
کوردستان 12:58 PM - 2025-12-16 -
د. ئارام محەمەد: بڕیاری بەخشینی خوێندکارانمان لە کرێی خوێندن جێبەجێکرد
کوردستان 12:21 PM - 2025-12-16 -
کەشناسی: بەفربارین و تەم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:35 AM - 2025-12-16 -
یهكێتی و پارتی لهههولێر كۆدهبنهوه
کوردستان 10:24 AM - 2025-12-16 -
بڕی هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
عیراق 10:22 AM - 2025-12-16 -
قوباد تاڵەبانی و بڕیارێکی بەرپرسیارانە
بیروڕا 09:54 AM - 2025-12-16 -
نرخی نەوت دابەزی
جیهان 09:32 AM - 2025-12-16






.jpg)
دابەزێنە

