قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت گاز لەبەرژەوەندی خەڵک بەکاربهێنرێت
کوردستان 04:15 PM - 2025-11-17
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکا – کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکا – کوردستان بە سەرۆکایەتی دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجومەنەکە و پێکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(17/11/2025) لە هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابوری هەرێم رایگەیاند: هەرێمی کوردستان خوازیارە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بەشدارییەکی گەورەتر و کاریگەرتریان هەبێت لەم پرۆسەیەدا و حکومەتی هەرێمیش ئامادەیە هەموو جۆرە هاوکارییەک و کارئاسانییەکیان پێشکەش بکات.
لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پرسی نەوت و گاز کرا. لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆکوەزیران روونیکردەوە کە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین لەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا پەلە بکرێت لە پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز بە جۆرێک کە یاساکە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا یەکلابکاتەوە و بەپێی دەستور دەسەڵاتەکان و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگرێت.
قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە ئەولەوییەتی ئێمە لەوەدایە کە گاز لە خزمەتی خەڵك و بۆ گەشەپێدانی ژێرخانی پیشەسازی و ئابوری کوردستان بەکاربهێنرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

