بۆ كۆتای مەسیحی لە دهۆك دەنگ بەژمارە 326 دەدەین
کوردستان 11:58 AM - 2025-11-09
PUKMEDIA
محەمەد عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی دهۆك و سەرپەرشتاری بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی دهۆك و سەرپەرشتاری بادینانی یەكێتی رایدەگەیەنێت: یەكێتی و پارتی لە دەنگدانی تایبەتدا لە بادینان، دەنگ بە مەسیحی دەدەن، كەچی پارتی دەیەوێت خۆڵ بكاتە چاوی خەڵكەوە و یەكێتی بە خاكفرۆش و خۆشی بە نیشتمانیی لەقەڵەمبدات.
محەمەد عوسمان، لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی دهۆك و سەرپەرشتاری بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: ئێمە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆتای مەسیحی، دەنگ بە كاندیدی ژمارە 326 دەدەین كە ئەفسەرێكی یەكێتییە و زیاتر لە 20 ساڵ خزمەتی هەیە، پارتیش بۆ كۆتای مەسیحی دەنگ بە كاندیدێك دەدات كە كادری خۆیانە، بەڵام بەوتەی خۆیان بۆ ئەوان نیشتمان پەروەرییە، بۆ یەكێتی خاك فرۆشتنە، دەیانەوێت بەمجۆرە خۆڵ بكەنە چاوی خەڵكەوە.
راشیگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك حزبێكی سۆسیال دیموكرات، لەگەڵ هەموو پێكهاتەكانی عیراقدا پەیوەندی توندو تۆڵی هەیە و مەسیحییەكانیش بە بەشێك لە خۆمان دەزانین، چونكە بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد و یەكێتی، مەسیحییەكان پشتیوان و هاوكارمان بوون و ئێمەش هەمیشە پشتیوانیان دەبین و كاندیدە هاوبەشەكەمان سەردەخەین كە كادری خۆمانە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەکات
12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
11:43 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
09:51 AM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
11:09 AM - 2026-03-03
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید موسا بەرز ڕادەگرین
09:39 AM - 2026-03-03
هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
07:28 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
ی ن ک 04:08 PM - 2026-03-02 -
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-03-02 -
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
عیراق 03:14 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
عیراق 01:51 PM - 2026-03-02 -
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
کوردستان 01:12 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02






.jpg)
دابەزێنە

