پەردە لەسەر گەورەترین پەیکەری سەرۆک مام جەلال لە کەرکوک لادرا
کوردستان 05:51 PM - 2025-11-05
PUKMEDIA
پەیکەری سەرۆک مام جەلال
ئەمڕۆ5ی11ی2025
بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەم و ئاسۆ مامەند و رێبوار تەها و د. محەمەد سابیر، پەردە لەسەر گەورەترین پەیکەری سەرۆک مام جەلال لەپارکێکی دەروازەی شار لە کەرکوک لادرا و هەمووانیش دووپاتیان
کردەوە کە سەرۆک مام جەلال خۆشەویستی تەواوی پێکهاتەکانی کەرکوک بوو.
سەرۆک مام جەلال خۆشەویستی تەواوی پێکهاتەکانی کەرکوکە
لەسەرەتای رێوڕەسمەکەدا، ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکیدا رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی
سەرۆک مام جەلال سەرقاڵ بوو، بەڵام
بەردەوام دەهاتە کەرکوک و لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان کۆدەبوویەوە، بۆیە تەنها یەکێتی
و کورد سەرۆک مام جەلالیان خۆشناوێت،بەڵکو تەواوی پێکهاتەکان سەرۆک مام جەلالیان
خۆشدەوێت.
دووپاتیشی کردەوە: ئەگەر بمانەوێت روحی سەرۆک مام جەلال شاد بکەین، پێویستە
خزمەتی زیاتری کەرکوک بکەین.
لە بارەی سیاسەتی یەکێتیش بۆ شاری
کەرکوک، ئاسۆ مامەند ئاماژەی بەوەکرد: بەدڵنیاییەوە یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ بەهەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال کار
دەکات،چونکە کەرکوک شاری پێکەوە ژیان و خۆشەویستییە.
وتیشی: کەرکوکییەکان شایستەی ئەوەن خزمەتی زیاتر بکرێن و شایستەی ئەوەیە لە هەموو
شارەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانەوە، خەڵک حەز بکات بێتە کەرکوک و لێرە دابنیشێت.
ئاسۆ مامەند دووپاتیشی کردەوە: کەرکوکییەکان زۆر بەوەفابوون بۆ رێبازەکەی
سەرۆک مام جەلال، ئێمەش بەڵێن دەدەین لەسەر رێبازەکەی بەردەوام دەبین و خزمەت
دەکەین.
سەرۆک مام جەلال ژیانی خۆی بۆ خزمەت تەرخان کردبوو
هاوکات، د.
محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە وتارێکیدا رایگەیاند: ئەم
بۆنەیە دەرفەتێکی بێوێنایە بۆ نیشاندانی ئەو خۆشەویستە قوڵەی کە کەرکوکییەکان بۆ
ئەو رابەرە مەزنە هەیانە، کە ژیانی خۆی بۆ خزمەت تەرخانکردبوو.
ئاماژەی
بەوەشکرد: رێگایەک نییە بۆ بنیاتنانی نیشتمان، جگە لە خۆشەویستی و پێکەوە ژیان کە
سەرۆک مام جەلال دایڕشتووە.
سەرۆک مام جەلال کەرکوکی بە نموونەیەکی زیندووی یەکڕیزی و پێکەوە ژیانی هاوبەش دەبینی
هەر لەو رێوڕسمەدا،
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیستی222ی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند: پەیکەر تەنها بەردێکی داتاشراو نییە، بەڵکو
سیمبولێکە بۆ وەفاداری و یادگایەکی
هەمیشەییە بۆ سەرکردەیەک کە تەمەنی خۆی بۆ
خزمەتی وڵاتەکەی تەرخان کرد.
راشیگەیاند:
سەرۆک مام جەلال کەرکوکی بە پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکەیەوە خۆشدەویست، ئەم شارەی
بە نموونەیەکی زیندووی یەکڕیزی و پێکەوە
ژیانی هاوبەش دەبینی، بەو پەڕی دڵسۆزییەوە هەوڵیدەدا کە کەرکوک وەک سیمبولێکی
برایەتی لە نێوان کورد و عەرەب و تورکمان
و کلد و ئاشورییەکان بمێنێتەوە.
لە بارەی
پرۆژەکەشەوە رایگەیاند: پرۆژەکە لەسەر ئەرکی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دروستکراوە.
لە کۆتایشدا
رێبوار تەها ئاماژەی بەوەکرد: هەرچییەک بکەین هەرچۆنێک کار و خزمەت بکەین، هەرگیز ناتوانین بگەین بە وەفای سەرۆک
مام جەلال بۆ کەرکوک، بۆیە بەوپەری شانازییەوە رێبازی سەرۆک مام جەلال پەیڕەو
دەکەین، چونکە رێبازی خزمەتکردنە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
خوێندنی باڵا بڕیارێک سەبارەت بەخوێندکارانی پۆلی 12 دەردەکات
01:23 PM - 2026-03-03 -
میلانیا ترەمپ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا دەکات
12:26 PM - 2026-03-03 -
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
11:43 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
09:51 AM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
11:18 AM - 2026-03-03
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
11:09 AM - 2026-03-03
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید موسا بەرز ڕادەگرین
09:39 AM - 2026-03-03
هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
07:28 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: مامۆستایانی ئاینی رۆڵی خێرو ئاشتیانەیان گێڕاوە
ی ن ک 04:08 PM - 2026-03-02 -
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-03-02 -
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
عیراق 03:14 PM - 2026-03-02 -
عیراق داخستنى ئاسمانى وڵاتەکەى بۆ 48 سەعاتى دیکە درێژکردەوە
عیراق 01:51 PM - 2026-03-02 -
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
کوردستان 01:12 PM - 2026-03-02 -
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02






.jpg)
دابەزێنە

