حکومەتى عیراق بۆ ناردنى مووچە چاوەڕێى داهاتى نانەوتى هەرێمە
کوردستان 12:14 PM - 2025-10-18
PUKMEDIA
دینارى عیراقى و لۆگۆى حکومەتى هەرێم و عیراق
حکومەتى عیراق بۆ ناردنى مووچەى مانگى ئاب
چاوەڕوانى ناردنى داهاتى نانەوتى هەرێمە، کە بڕەکەى 120ملیار دینارە و ئەندامێکى لیژنەى
دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دەڵێت: بە ناردنى داهاتى نانەوتى مانگى ئاب،
راستەوخۆ حکومەتى عیراق مووچەى ئەو مانگە بۆ هەرێم دەنێرێت، چونکە سەرۆکوەزیرانى
عیراق رەزامەندى لەسەر خەرجکردنى مووچەى مانگى ئابى مووچەخۆرانى هەرێم داوە.
نەرمین مەعروف ئەندامى لیژنەى دارایى
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق بە PUKMEDIA راگەیاند: ئەگەر حکومەتى
هەرێم بڕى 120 ملیار دینار وەک داهاتى نانەوتى لە مانگى ئاب بخاتەسەر هەژمارى
وەزارەتى دارایى عیراق، وەزارەتى دارایى عیراق راستەوخۆ مووچەى مانگى ئاب بۆ هەرێم
دەنێرێت.
باسى لەوەشکرد: لەگەڵ ئەوەى حکومەتى هەرێم
پابەندییەکانى خۆى بەرامبەر بە حکومەتى عیراق بە پێى ئەو رێکەوتنەى لە نێوان
هەردوولادا هەیە، جێبەجێ کردووە، بەڵام گرنگە هەتا رێکەوتنى نوێ لەسەر داهاتى
نانەوتى هەرێم دەکرێت، مانگانە حکومەتى هەرێم بڕى 120 ملیار دینار وەک داهاتى
نانەوتى بۆ عیراق بنێرێت، بۆ ئەوەى عیراقیش مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم بنێرێت.
نەرمین مەعروف، ئەوەشى خستەڕوو: بە پێى ئەو
رێککەوتنەى لە نێوان هەردوولادا هەیە، هیچ مووچەیەکى ئەمساڵى مووچەخۆرانى هەرێم
نابێت بفەوتێت، بەڵام تەئکید دەکەمەوە کە پێویستە حکومەتى هەرێم مانگانە داهاتى
نانەوتى بۆ عیراق بنێرێت، کە بۆ مانگى ئاب 120 ملیار دینارە و بۆ مانگەکانى دیکەش
پێویستە رێکەوتنى نوێ ئەنجامبدرێت.
بە پێى زانیارییەکانى PUKMEDIA چاوەڕوان دەکرێت، سبەینێ
یەکشەممە 19ى 10ى2025 حکومەتى هەرێم بڕى 120 ملیار دینار، وەک داهاتى نانەوتى
مانگى ئاب بخاتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى عیراق، لەم هەفتەیەشدا حکومەتى عیراق
مووچەى مانگى ئاب بۆ مووچەخۆرانى هەرێم بنێرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

