riklam

سوپای ئیسرائیل ئاگربەست لە غەززە جێبەجێدەکات

جیهان 01:15 PM - 2025-10-10
کەرتی غەززە وکالة سبأ

کەرتی غەززە

سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە: هێرشە ئاسمانییەکان بۆسەر کەرتی غەززە وەستاون و لە سەعات ١٢ی شەوەوە ئاگربەست لە غەززە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوەو کشانەوەی هێزەکان بەم نزیکانە دەستپێدەکات.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە: ئەمڕۆ هەینی 10-10-2025 حکوومەتی ئیسرائیل رەزامەندی داوە لەسەر بڕیاری ئاگربەست لە کەرتی غەززە کە ئازادکردنی هەموو بارمتەکانیش لەخۆ دەگرێت.

ئەمەش لەچوارچێوەی ئەو رێککەوتنەیە کە رۆژی چوارشەممە لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە راگەیەندراوە و لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیل و حەماسیشەوە قبووڵکراوە.

بەپێی پلانەکەی ترەمپ، بە ئازادکردنی بارمتەکان، 250 فەلەستینی کە بڕیاری زیندانی تا هەتاییان بەسەر سەپێندراوە و  1700 هاووڵاتی غەززەش کە دوای هێرشەکانی 7ی ئۆکتۆبەر دەستیان بەسەردا گیراوە ئازاد دەکرێن.

لە ئێستادا سوپای ئیسرائیل دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی کردووە لەناو کەرتی غەززە و بەهەزاران ئاوارەی غەززە دوای بڕیاری ئاگربەست بە لێشاو دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket