riklam

براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ 2025 کێیە؟

جیهان 12:16 PM - 2025-10-10
خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئاژانسەکان

خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی

لیژنەی باڵای خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەمساڵی 2025 خەڵاتەکەی بەخشییە خانمێک کە یەکێکە لە نموونە هەرە نایابەکانی ئازایەتی مەدەنی لە ئەمریکای لاتین، بەهۆی کارە ماندوونەناسەکانی لە پێشخستنی مافە دیموکراسییەکان بۆ گەلی ڤەنزوێلا و خەباتی بۆ گەیشتن بە گواستنەوەیەکی دادپەروەرانە و ئاشتییانە لە دیکتاتۆرییەتەوە بۆ دیموکراسی.

ئەمڕۆ هەینی لیژنەی نۆبڵ بڕیاریدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 ببەخشێتە ماریا کۆرینا ماچادۆ،وەک سەرکردەی بزوتنەوەی دیموکراسی لە ڤەنزوێلا، یەکێکە لە نموونە هەرە نایابەکانی ئازایەتی مەدەنی لە ئەمریکای لاتین لەم ساڵانەی دواییدا.

لیژنەی نۆبڵی ئاشتی ئاماژەی بەوەداوە: ڤەنزوێلا لە وڵاتێکی تاڕادەیەک دیموکرات و خۆشگوزەرانەوە گۆڕاوە بۆ دەوڵەتێکی دڕندانەی دیکتاتۆری کە ئێستا بە قەیرانێکی مرۆیی و ئابووریدا تێدەپەڕێت. زۆربەی هاووڵاتیانی ڤەنزوێلا لە هەژارییەکی قووڵدا دەژین، لە کاتێکدا چەند کەسێکی سەرەوە سامانەکانیان قۆڕخ کردووە. دامودەزگا توندوتیژەکانی دەوڵەت دژ بە هاووڵاتیانی خۆی بەکاردەهێنرێت. نزیکەی 8 ملیۆن کەس وڵاتەکەیان جێهێشتووە. ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی سیستماتیک لە رێگەی ساختەکاری لە هەڵبژاردن و رێگەکانی ترەوە سەرکوت کراوە. 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket