riklam

پەرلەمانی ئێران لابردنی چوار سفری سەر دراوی وڵاتەکەی پەسەند دەکات

جیهان 02:35 PM - 2025-10-05
دراوی ئێرانی کەناڵی عالەم

دراوی ئێرانی

ئەمرۆ 5ی10ی2025، ئەنجومەنی شورای ئێران(پەرلەمان)بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای لابردنی چوار سفری لە دراوی وڵاتەکەی پەسەند کرد و بانکی ناوەندیش پابەند دەکرێت یاساکە لە ماوەیەکی دیاریکراودا پەسەند بکات.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی عالەمی ئێرانی، پڕۆژە یاساکە لە کۆی 262 ئەندامی ئامادەبوو، 144  پەرلەمانتار دەنگی بەڵێ دا و 108 دەنگی بە نەخێر و سێ پەرلەمانتاریش دەنگیان نەدا.

بەپێی یاسا هەموارکراوەکە، هەر 10 هەزار تمەنێک لە دراوی ئێستا بەرامبەر بە 100 قران دەبێت، بەمەش تمەن و قران دەبنە یەکەی دراوی رەسمی وڵات.

هەر بەپێی پرۆژە یاساکە، پێویستە بانکی ناوەندی لە ماوەی سێ مانگدا پرۆژە یاساکە جێبەجێبکات، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتی باڵای بانکی ناوەندیی و ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند دەکرێت.

هاوکات، بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی سیستمی دراوی پەسەندکراودا، بە لەبەرچاوگرتنی یەدەگ و پابەندییە یاساییەکانی وڵات، نرخی دراوی بیانی بەرامبەر بە تمەن دیاری دەکات، هەروەها بۆ ماوەی سێ ساڵ تمەنی کۆن و نوێییەکە کاریان پێدەکرێت و پاشان تمەنە کۆنەکە دەکێشرێتەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket