بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێكرد
کوردستان 08:54 AM - 2025-10-03
PUKMEDIA
لیستی ژمارە 222ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستیپێكرد، بانگەشەكە
بۆ ناساندنی لیست و هاوپەیمانی و كاندید و خستنەڕووی بەرنامەی حزب و
هاوپەیمانییەكان و خودی كاندیدەكانە،یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە لیستی ژمارە
222 بە زیاتر لە 150 کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکات و تاکە حزبی هەرێمی کوردستان
و عیراقە کە لە هەشت پارێزگادا کاندیدی هەیە.
بانگەشەی هەڵبژاردن لە یەكەم
چركە ساتی ئەمڕۆ هەینی دەستیپێكرد و لە 9ی تشرینی دووەم واتا 48 سەعات پێش
دەنگدانی گشتی ڕادەگیرێت.
بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق
لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،31 هاوپەیمانی و 38 حزب و
هەروەها 79 تاكەكان (كۆی گشتی) و 23 تاكەكانی گشتی و 56 تاكەكانی پێكهاتەكان دەچنە
كێبڕكێی هەڵبژاردنەكانەوە.
هەر بەپێی ئامارەكەی كۆمسیۆن
7768 كاندید لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پەسەند كراون و مافی
چوونە نێو كێبڕكێی هەڵبژاردن و بانگەشەیان هەیە، ژمارەی كورسیەكانی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و وەك خۆی ماوەتەوە كە بریتیە لە 329
كورسی و بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەشكراوە بەسەر 18 پارێزگای عیراقدا، لەم 329
كورسییە 320 كورسی گشتییە و 9 كورسی بۆ كۆتای پێكهاتەكانە.
هەر بەپێی ئاماری كۆمسیونی باڵای هەڵبژاردنەكان، كۆی ژمارەی
دەنگدەرانی شایستە بۆ دەنگدان كە كارتی بایۆمەترییان بۆ دەرچووە، چ وەرگیراو بن
یان وەرنەگیراو، گەیشتۆتە زیاتر 21 ملێۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر.
هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە 20 ملیۆن و 63
هەزار و 773 دەنگدەر، لەكاتێكدا ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت، كە هێزە
ئەمنییەكان و زیندانیان و ئەوانی دیكە دەگرێتەوە، گەیشتووەتە ملێۆنێك و 313 هەزار
و 980 دەنگدەر، هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارەكان گەیشتووەتە 26 هەزار و 538
دەنگدەر.
هاوکات،
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە پارێزگاکانى هەولێر، سلێمانى، دهۆک، هەڵەبجە،
کەرکوک و دیالە بە لیستى سەربەخۆ بە ناوى لیستى (یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان) بە
ژمارە 222 بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق دەکات، هاوکات لە
پارێزگاى نەینەوا لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکدا بەناوى (هاوپەیمانى یەکێتى
خەڵکى نەینەوا) بە ژمارە 281 بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکات.
هاوکات یەکێتى لە پارێزگاى سەلاحەدین یەک کاندیدى هەیە و لە چوارچێوەى
هاوپەیمانى (جەماوەرى نیشتمانى) دا، لە پارێزگاى بەغداش یەکێتیى نیشتمانیى
کوردستان یەک کاندیدى هەیە و بەمەش یەکێتى لە هەشت پارێزگاى عیراق کاندیدى بۆ
هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق هەیە، کە تاکە حزبى کوردییە لە زۆرترین
پارێزگاى عیراق کاندیدى هەیە.
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە بازنەى سلێمانى بە 36 کاندید و لە
بازنەى هەولێر بە 30 کاندید و لە بازنەى دهۆک بە5 کاندید و لە بازنەى کەرکوک بە 24
کاندید و لە بازنەى دیالە بە 28 کاندید و لە بازنەى نەینەواش لە چوارچێوەى
هاوپەیمانێتییەکدا کە لە 62 کاندید پێکهاتووە، 31 کاندیدیان کاندیدى یەکێتیى
نیشتمانیى کوردستانن، بەشدارى هەڵبژاردن دەکات.
هەروەها یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە بازنەى بەغدا لە
چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکدا یەک کاندیدى هەیە، کە ژمارە 89یە و بە
ناوى ایات ادهم، کە بەتێکڕا بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى
عیراق بە زباتر لە 150 کاندید بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکات.
رۆژی 9ی4ی2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ، 11ی 11ی
2025ی وەك رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دیاریكرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كارهبای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: تهواوكردنی پڕۆژهكان لهسهر ئهركی ئیدارهی گشتی یهكێتی بهردهوامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچهخۆرانی ههرێم مهترسی دووبارهبوونهوهی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان ههیه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

