riklam

سەرۆك بافڵ لە هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات دۆزی كورد زیاتر پێشدەخات

کوردستان 10:23 AM - 2025-08-31
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سلێمانی

رۆژانی 27 تا 30ی ئابی 2025 لەسلێمانی كۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لەجیهانی عەرەبی بەڕێوەچوو، كە ماوەی چوار رۆژی خایاند و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك سەرۆكی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكرات لەجیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا، چاودێرانی سیاسیش هەڵبژاردنی سەرۆك بافڵ بە هەنگاوێكی گرنگ دەبینن كە بەهۆیەوە دەتوانێت خزمەتی زیاتری دۆزی كورد بكات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهانی.

بۆ زانینی گرنگی بەستنی ئەم كۆنفرانسە لە هەرێمی كوردستان و سلێمانی، وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA دید و بۆچوونی چەند كەسایەتییەكی سیاسی وەرگرتووە و هەمووان دووپاتیان لە گرنگی كۆنفرانسەكە كردەوە.


یەكێتی ئەزمونی لەگەڵ سۆشیال دیموكراتدا هەیە


باڵیۆز-حازم یوسفی بە  PUKMEDIA ی رایگەیاند: ئێستا سەردەمی دیموكراسییە و لە جیهاندا هەنگاوەكان بەرەو دیموكراسین، ئێمەش پێویستە لەگەڵ ئەم شەپۆلەدا بڕۆین و دوا نەكەوین، سۆشیال دیموكرات بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسێكی نوێ نییە و پێشتر ئەندام بووین، سەرۆك مام جەلال جێگری رێكخراوی سۆشیال دیموكراتی جیهان بوو دواتریش وەك سەرۆكی فەخری دیاریكرا.


پەیوەست بە گرنگی بەستنی كۆنفرانسەكە، ئاماژەی بەوەكرد: ئەوەی ئەمڕۆ لە سلێمانی دەكرێت بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كورد و عیراق گرنگە، گرنگە بۆ هەموو ئەو كەسانەی بەم كارە هەستاون و كۆنگرەكەیان رێكخستووە، بەشداربووانی كۆنگرەكەش بە سەرسوڕمانەوە سەیری كارەكەیان كرد.

رۆژی 30ی 8ی 2025، سەرۆكی پێشوو، پۆستەكەی رادەستی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و بۆ ماوەی سێ ساڵ لەو پۆستەدا دەمێنێتەوە.


یەكێتی رۆڵێكی گرنگی لەسەر ئاستی ناوچەكە هەیە


هەر پەیوەست بە بەستنی كۆنفرانسەكە و ئاڵوگۆڕكردنی دیدو بۆچوونەكان، پۆڵا تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە لێدوانێكیدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەم كۆنگرەیە كە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەت كە ناوچەكە بە بارودۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە بەشداربووانی كۆنگرەكە كە لە وڵاتانی عەرەبی و جیهانەوە هاتوون، لەسەر پرسە گرنگەكان بیرو بۆچوونەكانیان ئاڵوگۆڕ دەكەن، ئەمە بۆخۆی  ئەوە دەردەخات، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گرنگی لەسەر ئاستی ناوچەكەدا هەیە، نەك بە تەنها لە كوردستان و عیراق.

پۆڵا تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشكرد: گرنگییەكی دیكەی ئەم كۆنگرەیە لەوەدایە، كە لەگەڵ گۆڕینەوەی بیروبۆچوونەكان و تاوتوێ كردنی پرسەكان، وا لە نوخبەی سیاسی یەكێتی و تەنانەت جەماوەرەكەشی دەكات بەرچاوڕوونی زیاتریان هەبێت و باشتر لە جاران بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد بكات.

روونیشی كردەوە: بەشداربووانی كۆنگرەكە هەموویان حزبی كاریگەری وڵاتەكەی خۆیانن، خاوەن جەماوەرن و لە حكومەت و پەرلەماندا كاریگەرن، ئەمەش وا دەكات كاریگەریان لەسەر رای گشتی هەبێت و لەسەر ئاستی حكومیش  كاریگەری زۆریان هەیە.


سلێمانی باوەش بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان دەكاتەوە


بەستنی كۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لەجیهانی عەرەبی، ئاماژەیەكی دیكەی هەیە، ئەویش ئەوەیە كورد ئاشتیخوازە و باوەش بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان دەكاتەوە، كە ئێستا لەمپەری زۆری بۆ دروست بووە، لەو بارەیەوە وەستا رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی و فەرماندەی هێزی یەدەگ بە PUKMEDIA  ی راگەیاند: ئەم كۆنگرەیە ئەوەی دەرخست كە سلێمانی باوەش بۆ ئاشتی و پێكەوە ژیان دەكاتەوە، هەروەها لەم كۆنگرەیەدا ئێمە دەستی بەشداربووانی كۆنگرەكە دەگرین بەرەو سۆشیال دیموكراتی، چونكە گەشەی سۆشیال دیموكرات لە وڵاتە عەرەبییەكان كەم بووە.


هەڵبژاردنی سەرۆك بافڵ واتای بەهێزی پێگەی یەكێتییە

وەستا رەسوڵ، ئاماژەی بەوەشكرد: هەڵبژاردنی سەرۆك بافڵ، واتای ئەوەیە كە یەكێتی پێگەیەكی بەهێزی لە ناو سۆشیال دیموكراتدا هەیە، چونكە یەكێتی لە ساڵی 1992وە لەگەڵ ئەم چەمكەدا كاردەكات و ئەزمونی لەگەڵیدا هەیە، بۆیە سەرۆكی یەكێتی بە سەرۆكی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی هەڵدەبژێردرێت.


ژنان لەناو یەكێتیدا خاوەن پێگەن


پەیوەست بە پێگەی ژنان لەناو یەكێتیدا، وەستا رەسوڵ، ئاماژەی بەوەكرد: ژن لەناو یەكێتیدا پێگەی گرنگی هەیە، بۆیە هەڵبژاردنی خاتوو فریاڵ عەبدوڵڵا بۆ سەرۆكی یەكێتیی ژنانی تەوار لە هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، واتای ئەوەیە یەكێتی خاوەن ژنی سەركردەیە، ئێمەش پێویستە گرنگی زیاتر بە ژنان بدەین.


بەستنی كۆنفرانسەكە هەماهەنگی زیاتر دەكات

بەستنی كۆنفرانسەكە، كاریگەری زۆری لەسەر سلێمانی و كوردستان دەبێت  هەنگاوێكی گرنگیش دەبێت بۆ دروستكردنی هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، لەو بارەیەوە د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە PUKMEDIA ی وت: بەستنی ئەم كۆنفرانسە كاریگەری تەنها لەسەر سلێمانی و كوردستان نابێت، بەڵكو  كاریگەری لەسەر تەواوی عیراق دەبێت، هەروەها بەستنی كۆنفرانسەكە دەرخەری ئەو راستییەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چەند بەپەرۆشە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان و گەشەپێدانی دیموكراسییەت و رای جیاواز و دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، كاریگەریان دەبێت لەسەر عیراق و كوردستان و سلێمانی.


یەكێتی چالاكێكی سیاسیی نێودەوڵەتی گرنگە

‎جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دەم پارتی و نووسەر و رۆژنامەوانی ناسراوی توركیا، بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆنفرانسێك بەڕێوەدەبات كە بەشداربووی لە خەڵكی فلیپین تا شیلی و لە بەڕازیلەوە تا هەموو بەشەكانی جیهانی عەرەبی تێدایە.

راشیگەیاند: كۆنفرانسەكە زۆر باش رێكخراوە و سەلماندی كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چالاكێكی سیاسیی نێودەوڵەتی گرنگ و كارامەیە.


بۆچوونی وڵاتانی عەرەبی دەگۆڕێت


ئەوەی ئەم كۆنفرانسە لە كۆنفرانسەكانی دیكە جیا دەكاتەوە، ئەوەیە كە بەهۆیەوە وڵاتانی عەرەبی تێگەیشتنی زیاتریان بۆ پرسی كورد دەبێت و هەڵە تێگەیشتنەكان وەلا دەنرێن، سەبارەت بەم لایەنە گرنگەی كۆنفرانسەكە، هیوا رەش لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی چەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKMEDIA رایگەیاند: بەشداربووانی كۆنگرەكە بەهۆی بەستنی ئەم كۆنگرەیەوە دیدو بۆچوونی ئێمە باشتر دەزانن و تێگەیشتنی باشتریان بۆ پرسی كورد دەبێت، كە ئەمەش وا دەكات یەكێتی بتوانێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهان خزمەتی زیاتری دۆزی كورد بكات، هەروەها دیدی ئەوانیش بەرامبەر بە دۆزی كورد دەگۆڕێت.


راشیگەیاند: دیدی ئێمە بۆ وەرگرتنی مافی كورد لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پشتگوێخراوە، تەنها وا تێگەیەندراون كە كورد جوداخوازە، بەڵام لەم كۆنگرەیەدا بۆچوونی راستەقینەی ئێمە دەزانن و تێدەگەن، كە ئێمە بەرنامەی ئاشتیمان زیاترە وەك لە هەر بەرنامەیەكی دیكە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە 27ی8ی2025 لە سلێمانی، كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی دەستپێكرد و ماوەی چوار رۆژی خایاند، ناوەڕۆكی كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، بریتییە لە(پرسەكانی ئاشتی، ئاسایش، پرسە هەنووكەییەكانی جیهانیی عەرەبی)، تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی و سەركردە جیهانییەكان، لە جیهانیی عەرەبی و عیراق و كوردستانەوە بەشدارییان تێدا كرد و لە دوایەمین رۆژی كۆنفرانسەكەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك سەرۆكی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكرات لەجیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا و لە وتارێكدا رایگەیاند: "بە هەمان رۆحیەتی سەرۆك مام جەلال بەردەوام دەبین".

بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات لەجیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا

قوباد تاڵەبانى بۆ سەرۆک بافڵ: هیچ ئاستەنگییەک و پیلانگێڕییەک نابێتە بەربەست لەبەردەم سەرکەوتنەکانت

وتەبێژی یەکێتی سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەی سلێمانی راگەیاند

مەكتەبی راگەیاندن:سەرۆك بافڵ پەیوەندییەكانی كورد لە سەكۆ جیهانییەكان بەهێزتردەكات

حزبە كوردستانییەكان پشتگیریی لەسەرۆك بافڵ دەكەن

له‌ یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانیی عه‌ره‌بی 15 ژن به‌شدارن

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket