مەكتەبی راگەیاندن:سەرۆك بافڵ پەیوەندییەكانی كورد لە سەكۆ جیهانییەكان بەهێزتردەكات
کوردستان 02:02 PM - 2025-08-31
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی راگەیاندن
و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا
پیرۆزبایی لە سەرۆک بافڵ دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆكی هاوپەیمانیەتی حزبە سۆشیال دیموكراتەكانی
جیهانی عەرەبی و رایدەگەیەنێت:" هەڵبژاردنەکە تەنها روداوێكی كوردستانیی نیە،
بەڵكو ئاڵوگۆڕێكی چۆنایەتیە لە كاریگەربوونی كەسایەتییەكی كورد لەناو هاوكێشە هەرێمیی
و نێودەوڵەتیەكان لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی، دڵنیاین لەسەر رێگا و رێبازی رەوانشاد
مام جەلال پەیوەندییەكانی كورد و یەكێتی لە سەكۆ جیهانییەكان بەهێزتر دەكات".
دەقی پەیامەکەی
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری:
بە ناوی سەرجەم
هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریەوە، گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بە بۆنەی
هەڵبژاردنتان وەك سەرۆكی هاوپەیمانیەتی حزبە سۆشیال دیموكراتەكانی جیهانی عەرەبی،
دڵنیایین وەك هەمیشە لە ئەركێكی گەورەی تردا سەركەوتوو دەبن و پایەی سەرۆكایەتی
هاوپەیمانیەتێكی هەرێمیی بۆ ئامانجی باڵا لە ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی و دۆزی رەوای
گەلەكەمان بەكاردەهێنن.
هەڵبژاردنی جەنابتان
بۆ سەرۆكایەتی هاوپەیمانیەتیەكە تەنها روداوێكی كوردستانیی نیە، بەڵكو ئاڵوگۆڕێكی
چۆنایەتیە لە كاریگەربوونی كەسایەتیەكی كورد لەناو هاوكێشە هەرێمیی و نێودەوڵەتیەكان
لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی، دڵنیاین لەسەر رێگا و رێبازی رەوانشاد مام جەلال پەیوەندییەكانی
كورد و یەكێتی لە سەكۆ جیهانییەكان بەهێزتر دەكات.
دەشزانین بە وەرگرتنی
ئەم سەرۆکایەتییە ئەركێكی دیکەی قورس دەكەوێتە سەرشانتان، بەڵام وەك هەمیشە بە سەركەوتووانە
لەم ئەركەشدا سەركەوتوو دەبن و مەکتەبەکەمان لە خزمەت بەجێگەیاندنی ئەم ستراتیژە نیشتمانییە
و نەتەوایەتیە دەبێت.
دووبارە پیرۆزە
و هیوا سەركەوتنتان بۆ دەخوازین
مەکتەبی راگەیاندن
و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

