بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆکی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات لەجیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا
کوردستان 01:26 PM - 2025-08-30
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئه‌مڕۆ 30ی ئابی 2025 له‌سلێمانی كۆنفرانسی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی بەڕێوەچوو، کە ماوەی چوار رۆژی خایاند و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک سەرۆکی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات لەجیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا و لە وتارێکدا رایگەیاند:"بەڕۆحیەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین".
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: باوەڕمان بە بەرنامەکانی سەرۆک مام جەلال هەیە
لەکۆتا رۆژی کۆنگرەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی پەیوەندییەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: بە کۆبوونەوەی پارتە
سۆشیال دیموکراتەکان لەسلێمانی خەباتی سەرۆک مام جەلال-م دەکەوێتەوە بیر، کەچۆن
لەناو سەرکردایەتی یەکێتیدا، ئەو بەها سۆشیال دیموکراتیانەی بۆ زیاد لە نیو سەدە
فێرکردین".
راشیگەیاند: ئێستا کاتی
ئەوەیە کە سەرجەم پارتە دەستە خوشكەکەکان هاوسۆزی یەکتر بن، پێکەوە کاربکەین بۆ
ئەو پرەسنیپانەی سەرۆک مام جەلال لەپێناویدا ژیا و هەر لەپێناویشیدا کۆچی دوایی
کرد، ئێمە باوەڕمان بەو پرەنسیپ و بەرنامانەی سەرۆک مام جەلال هەیە و هەمیشە پابەندی
ئەو میراتەی دەبین و سوپاسی سەرۆک بافڵ-یش دەکەم بۆ بەردەوامیدان بە رێبازە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی : بۆ یەکڕیزى و چاکسازى و دادپەروەرى کار دەکەین
دواتر وتاری کۆتایی کۆنگرەکە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە پێشکەشکرا و تێیدا رایگەیاند: "لەسەر رێبازى
سەرۆک مام جەلال خەباتمان بەردەوامى دەبێت بۆ دیموکراسى و بەهەمان رۆحیەتى سەرۆک
مام جەلالەوە کاردەکەین، هەر ئەمەشە وایکردووە، شارى سلێمانى هەمیشە سنگى بۆ خزمەتى
خەباتى کورد کردوەتەوە، لەم روانگەیەشەوە ئێمە تەنها بە قسە باس لە ئازادى ناکەین،
بەڵکو بە کرداریش کارى بۆ دەکەین، زۆرترین حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و چالاکوانانى
مەدەنى لە شارى سلێمانین".
راشیگەیاند: "سەرۆکایەتى کردنى
هاوپەیمانێتییەکە ئەرکێکى گەورەیە، بەتایبەت لە ئێستادا کە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست بە
ناو ململانێى وڵاتە زلهێزەکاندا تێدەپەڕێت، بۆیە گرنگە کردارى هەماهەنگى زیاتر
پێکەوە ئەنجامبدەین، لەم روانگەیەشەوە پێویستە لە ئاستى نێودەوڵەتى یەکدەنگ و یەکریز
بین، بۆ ئەوەى لە ئاست ئەو چاوەروانیەدا بین کە لێمان دەکرێت".
سەرۆک بافڵ سەرۆکى هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات
لەجیهانی عەرەبی، ئاماژەى بەوەشدا: " بۆ یەکڕیزى و چاکسازى و دادپەروەرى کار
دەکەین و خەڵک چاوەڕێى کردارمان لێ دەکات، دەزانین رۆژهەڵاتى ناوەراست کێشەى زۆرى
هەیە و پێویستیان بەچارەسەرکردن هەیە، بەڵام دەتوانین پێکەوە چارەسەرى کێشەکان
بکەین، بۆیە بە ئاشکرا دەیڵێین پشگیرى لە دۆزى غەزە دەکەین و ناکرێت رووداوەکانى 7ى
ئۆکتۆبەریش لەبیر بکەینى کە چى روویدا، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە چاو لە
رووداوەکانى غەزە دابخەین، هەرچەندە وڵاتانى ئەوروپا هەنگاوەکانیان بۆ چارەسەرى
غەزە خاوە، بەڵام هەنگاوى گرنگیان ناوە".
سەبارەت بە سوریا ئەوەى خستەڕوو: "نیگەرانین
لە دۆخى پێکهاتەکانى سوریا و خەمى دۆخى گەلى کوردمانە لەوێ و نابێت سوریا لەبیر
بکەین و ئێمە لە خەمى دۆزى کوردین ، هیوامان وایە حکومەتى سوریا گشتگیر بێت".
لە کۆتایى وتەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، رایگەیاند: "یەکێتى تەنها حزبێکى
کوردستانى نییە و بەڵکو کاردەکات بۆ چاکسازى و یەکڕیزى و دادپەروەرى و ئازادى لە
هەرێمى کوردستان و عیراق و ناوچەکە، بۆیە لەم قۆناغەدا گرنگە پرۆگرامى هاوبەشمان
هەبێت بۆ ئاشتى و دادپەروەرى".
چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی:
1973 له‌دایكبووه‌و له‌به‌ریتانیا خوێندنی ته‌واوكردوه
1996 له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسییه‌كان راهێنانی سه‌ربازی كردوه
1998 له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان راهێنانی سه‌ربازی كردوه
2000 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان راهێنانی سه‌ربازی كردوه
2002 دژه‌تیرۆری به‌هاوكاری ئه‌مریكا دامه‌زراند
سه‌رپه‌رشتیاری سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه
2018 به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا
2022 به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا
2023 له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌م به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه
2025 وه‌ك سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی هه‌ڵبژێردرا
ناوه‌ڕ‌ۆكی كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی
ناوه‌ڕ‌ۆكی كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی،
بریتییه له(پرسه‌كانی ئاشتی، ئاسایش، پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی جیهانیی عه‌ره‌بی)،
كه تێیدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده جیهانییه‌كان، له‌جیهانیی عه‌ره‌بی
و عیراق و كوردستانه‌وه به‌شدارییان تێداكردووه.
رۆژی 27ی8ی2025 له‌سلێمانی، كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی
عه‌ره‌بی به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده جیهانییه‌كان
ده‌ستپێكردو ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی كۆنگره‌كه ده‌بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردی‌دا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
کوردستان 05:29 PM - 2026-01-17 -
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

