وتەبێژی یەکێتی سەرکەوتنی کۆنفرانسەکەی سلێمانی راگەیاند
کوردستان 06:47 PM - 2025-08-30
تایبەت
وێنەیەکى کۆنفرانسەکە
كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەرکەوتنى کۆنفرانسى هاوپهیمانیی
سۆشیال دیموكرات لهجیهانی عهرهبی لە سلێمانى
راگەیاند و هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ وەک سەرۆکى
هاوپەیمانێتییەکە بە دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ گەلەکەمان ناوبرد و ئاماژەی بەوەدا: هەڵبژاردنی
سەرۆك بافڵ، بە سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە دەرفەتێکی دیكەیە، بۆ پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکان لەرۆژهەڵاتی ناوەراست،
کە چۆن چەسپاندنی یاسا و بوونی دامەزراوەکان ببنە سەرچاوەیەک بۆ فرە رەنگی سیاسی.
دەقى راگەیەنراوەکە:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ، دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ
گەلەکەمان...
کوردستانییانی خۆشەویست، لە هەرکوێیک هەن، ڕۆژتان
باش
لە چوار ڕۆژی ڕابردوو، هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی جارێکی تر وەکو
ناوەندێکی گرنگی دیپلۆماسی، باوەشی ئارامی خۆی کردەوە بۆ کۆنفڕانسی هاوپەیمانی
پارتە سۆسیال دیموکراتەکان لە جیهانی عەرەبی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی پێشکەوتووخوازی
جیهانی بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردەی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، باکووری ئەفەریقا،
باشووری ئاسیا و ئەمریکا و ئەمریکای لاتین، بە خانەخوێی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان.
پرسە هەنووکەییە ئەمنی، دیمۆکراسی، دادپەروەری، و یەکسانی و دادی کۆمەڵایەتی
لە پرسە هەرە لەپێشەکانی گفتوگۆکان بوون، هاوڕابووین لە وەی برسیکردن و جەنگ خزمەت
بە هیچ لایەک ناکەن و تەنها چارەسەر بۆ پرسە ئەمنییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕانەوەیە
بۆ مێزی گفتوگۆ، تا بەئاشتی ئاڵەنگارییەکانی بەردەم گەلانی ناوچەکە تێبەپەڕینین.
ئەمڕۆ شەممە، لە دوایین ڕۆژی کۆنفرانس، هەڤاڵ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەکو سەرۆکی هاوپەیمانیی
پارتە سۆسیال دیموکراتەکان لە جیهانی عەرەبی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقا
هەڵبژێردرا، ئەمەش دەستکەوێتێکی دیرۆکی یەکجار گرنگە بۆ گەلەکامان و هەرێمەکەمان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش.
لێرەوە پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی کادر و دەنگدەر
و لایەنگرانی یەکێتیی و تەواو خەڵکی کوردستان دەکەین بە بۆنەی ئەو دەستکەوتە مێژووییە،
و دڵنییان خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ دەبێت بۆ هەرێمەکەمان.
هەڵبژاردنی سەرۆك بافڵ، بە سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە
دەرفەتێکی دیكەیە بۆ پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکان لەرۆژهەڵاتی ناوەراست، کە چۆن چەسپاندنی
یاسا و بوونی دامەزراوەکان ببنە سەرچاوەیەک بۆ فرە رەنگی سیاسی، لەهەمانکاتدا پەرەپێدانی
ژێرخانی ئابوریی و بوژانەوەی ئابوری و بوونی میدیای ئازاد، دەتوانن هاوتەریب بن بۆ
ئایندەیەکی گەشتر بۆ ناوچەکەمان.
کوردستان ئاوەدان و ئێوەش هەر سەرفرازبن
كاروان گەزنەیی
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دۆمەنیکاو سانت لوشیایان کڕیوە مەترسیان لەسەرە
09:44 PM - 2026-07-26 -
تونجەر باقرخان: یاسای چوارچێوە بەم زوانە دەچێتە پەرلەمانی تورکیا
06:08 PM - 2026-07-26 -
خولی پەرەپێدانی کاری میدیایی بەڕێوەدەچێت
04:45 PM - 2026-07-26 -
پڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای سەنگاو-دەربەندیخان دەکرێتەوە
04:32 PM - 2026-07-26
ئەمانەش ببینە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و كونسوڵی رووسیا تاوتوێی دۆخی ناوچەكەو پێكهێنانی حكومەت دەكەن
08:01 PM - 2026-07-26
سەرۆک بافڵ: هەڵەبجە و خەڵکە سەربەرزەکەی شایستەی خزمەتی زیاترن
05:39 PM - 2026-07-26
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قەرزی کارەبا بخرێتە بری لێبڕین و پاشەکەوت
03:25 PM - 2026-07-26
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
02:54 PM - 2026-07-26
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر پشتیوانيی بۆ چالاكییەكانی دامەزراوەی كەریمی عەلەكە دەردەبڕێت
کوردستان 02:54 PM - 2026-07-26 -
ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن
کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26 -
لیستی مووچەی مانگی 7ــی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا
کوردستان 12:04 PM - 2026-07-26 -
بۆیەكەمجار لەئەمساڵدا دینار بەرامبەر دۆلار نرخی پێوانەیی تۆماركرد
ئابوری 11:55 AM - 2026-07-26 -
یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە
کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26 -
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی داوای بەهەمیشەیی كردنی گرێبەستەكان دەكات
کوردستان 11:14 AM - 2026-07-26 -
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
بیروڕا 10:54 AM - 2026-07-26 -
ئێران: گۆڕانکاری لە هاتووچۆی هورمز ڕووی نەداوەو لەگەڵ عەمان پێشکەوتن هەیە
جیهان 10:09 AM - 2026-07-26




.png)


دابەزێنە

