riklam

ناوی جێگرەوەكانی حەج بەدەرچوو هەژمار دەكرێن

کوردستان 01:30 PM - 2026-07-26
حاجيانى كوردستان راگەیاندنى حه‌ج و عومره‌ی كوردستان

حاجيانى كوردستان

كوردستان

‌ وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان رایدەگەیەنێت: هەر هاووڵاتییەك كەساڵی رابردوو نامەی بۆ گەڕابێتەوە، یاخود لەسیستەم بە جێگرەوە ناوی هاتبێت بۆ حەج، بۆ ساڵی داهاتوو بەدەرچوو هەژمار كراوەو پێویست ناكات جارێكی دیكە ناو تۆمار بكاتەوە.

‌ كاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان، بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ئەو كەسانەی كە ساڵی رابردوو ناویان بە جێگرەوە بۆ حەج گەڕابووەوە، بە فەرمانی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی، ناوی هەموویان وەكوو دەرچوو هەژمار دەكرێت و بۆ ساڵی 2027 بەشداریی پڕۆسەی حەج دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو: لە ماوەیەكی نزیكدا دەست بە مامەڵەكردن بۆ ئەو كەسانە دەكەین كە ناویان بە جێگرەوە یاخود یەدەگ هاتووەتەوە، بۆیە ‌پێویست ناكات جارێكی دیكە سەرلەنوێ ناو تۆمار بكەنەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket