riklam

یەکێتی و پارتی تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن دەکەنەوە

کوردستان 11:19 AM - 2026-07-26
رێباز بێركۆتی و پشتیوان سادق PUKMEDIA

رێباز بێركۆتی و پشتیوان سادق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان

وەفدێكی باڵای مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی سەردانی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لەپارێزگای هەولێر دەكات.

ئەمرۆ وەفدێكی باڵای مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی، بەهاورێیەتی جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند و كارگێران ،سەردانی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لەپارێزگای هەولێر-یان كرد و لەلایەن دكتۆر پشتیوان سادق بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لەهەولێر و ئەندامانی مەكتەبەكەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

لەدیداریكدا ،باسی بارودۆخی ئەمرۆی ناوچەكە كرا و تەئكید لەهەماهەنگی و برایەتی و پێكەوە كاركردن كرایەوە بەئامانجی خزمەتكردنی هاووڵاتیان .

رێباز بێركۆتی رایگەیاند: سەردانی ئێمە سەردانی تەبایی و برایەتی و یەكریزییە، وتیشی: ئەگەر میدیاكان هاوكارمان بن ئیشەكە باش دەڕواتە پێشەوە.

هەروەك پشتیوان سادق رایگەیاند: لەگەڵ یەکێتی پەیوەندییەکی دوور و درێژ و روونمان هەیە و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکانمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket