riklam

له‌ یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌ی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانیی عه‌ره‌بی 15 ژن به‌شدارن

کوردستان 11:34 AM - 2025-08-27
وێنەیەکى کۆنگرەکە میدیاکان

وێنەیەکى کۆنگرەکە

سلێمانی

ئەمڕۆ 27ی8ی2025 لە سلێمانی، كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانیی عەرەبی دەستپێکرد، کە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت و رۆژی یەكەمی پەیوەستە بە ژنانەوە، کە تیایدا چەندین پانێڵ پێشکەش دەکرێت.

لەسلێمانی كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانیی عەرەبی دەستیپێکرد

لە یەکەم رۆژى کۆنگرەکەدا کە تایبەتە بە پرسى ژنان ئەم ژنانە بەشدارن

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمى یەکەمى عیراق، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-خانمی یەکەمی عیراق.
-ساڵی 1954 لە سلێمانی لەدایکبووە.
-بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە کۆلێجی هونەرە جوانەکانی لەندەن.
-کەسایەتییەکی سیاسیی کوردی عیراقە و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
-لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی خوشکیدا رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانیان دامەزراندووە.


فریال عەبدوڵڵا قادر کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-ساڵی 1969 لەدایکبووە.
-دوو خولە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە..
-لێپرسراوی بۆردی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
-چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و رێکخراوە مەدەنییەکانە.


ئیمان عەبدولڕەزاق محەمەد عارف،کە  ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-ساڵی 1972 لە نەینەوا لەدایکبووە.
-بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە یاسا و رامیاری.
-ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
-ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی  سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

پەخشان زەنگەنە، کە  ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی خانمانی هەرێمی کوردستان.
-پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە خولی سێیەمدا.


 بهیە عمرة، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-سەرکردە لە دەستپێشخەریی نیشتمانیی فەلەستینی و لێپرسراوی پەیوەندییە نێودەوڵەتی و گشتییەکانی حزبەکەی.
-رێکخەری جێندەر لە هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز و چالاکوانی مەدەنی.

رشا رامز جبر ، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-ساڵی 1985 لەدایکبووە.
-دوو بڕوانامەی زانکۆیی هەیە لەبواری لێکۆڵینەوەی کار و ئیدارەی سیاسەت.
-خوێندکاری ماستەرە لە لوبنان لەبواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
-ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حزبی پێشکەوتنخوازی لوبنانە.



د. سلمی البزري، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-خانمە سیاسەتمەدار و چالاکوانی فەلەستینی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بەرەی خەباتی میللیی فەلەستینییە.


 د. ندی جرادات ، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی فەتحی فەلەستین و نوێنەری ئەو بزووتنەوەیەیە لە رێکخراوە فرە لایەنەکانی.
-ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی پێشکەوتنخوازی جیهانە و ئەندامی کۆمیتەی هەرێمایەتیی بزووتنەوەکەیە لە تورکیا و باکووری قوبرس.



د. بسمة محمد مصطفی حبیب، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-کۆمسیاری پێشوو لە کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عیراق.
-سەرۆکی ئەکادیمیای ژنانی سەرکردە لەعیراق.
-سەرنووسەری گۆڤاری (قرأءات مستقبلیة).



هند بن عمار، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-سکرتێری جێبەجێکاری یەکێتیی سەندیکاکانی عەرەبییە کە نوێنەرایەتیی 22 ملیۆن کرێکاری 14 دەوڵەتی عەرەبی دەکات و لە ساڵی 2011-ەوە رێکخەری ئیداریی ئۆفیسی ئەو رێکخراوەیە و رۆڵی سەرەکیی هەیە لە ئیدارەدانی پرۆگرام و پرۆژەکانی سەندیکاکانی چەند وڵاتێکی عەرەبیدا.



هالة بن یوسف، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی تەکەتول لەپێناوی کار و ئازادییەکانە.
-جێگری سەرۆکی سۆشیالیست ئینتەرناشناڵە.
 


کاستوریرانی دو باتو،کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-سکرتێری پارتی کاری دیموکراتی مالیزیایە و پێشتر پەرلەمانتاری ئەو حزبە بووە، ئێستاش جگە لە سکرتارییەتی حزبەکە، ئەندامی کۆمیتەی پەرلەمانتارانی نێودەوڵەتییە.
 



سماح عبدالفتاح بیبرس، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-ئەندامی سەرکردایەتیی حزبی دیموکراتی کۆمەڵایەتیی ئوردن.
-سکرتێری کاروباری ژنان لە کۆمیتەی ناوەندیی حزبەکەی.



سلوی الدمناتي، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:

-ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی یەکێتیی سۆشیالیستی هێزە میلییەکانی مەغریب.
-ئەندامی پەرلەمانی ئەو حزبەیە لە پەرلەمانی مەغریب.
-راوێژکارە لە گروپی هەرێمی تەنجە.



منی عبدالراضي، کە ئەمەى خوارەوە پڕۆفایلەکەیەتى:


-سکرتێری ناوەندیی ژنانی سەربە حزبی دیموکراتی و کۆمەڵایەتیی میسرە.



رۆژی 28ی8ی2025،كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی، بۆ رۆژی دووەم دەستیپێكرد و  د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆككۆماری عیراق، وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: سەرۆك مام جەلال كێشەكانی كوردی بە جیهان ناساند.

هاوکات،سەرۆک بافڵ لە دووەم رۆژی کۆنگرەکەدا لە وتارێکیدا رایگەیاند: باجی جەنگ و خەڵاتی ئاشتی دەزانین.

لەلایەکی دیکەوە، قوباد تاڵەبانى جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە پانێڵێکدا رایگەیاند: به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی یه‌كێتی نزیكین له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا.

بەشداربووانی دووەمین رۆژی کۆنگرەکە:










هەینى 29ی8ی2025،كۆنگرەی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموكرات لە جیهانی عەرەبی لە سلێمانى، بۆ رۆژی سێیەم بەردەوامبوو، ژمارەیەک کەسایەتى سیاسى و حکومى بەشدارى پانێڵەکانیان کرد.

وێنەى بەشێک لە بەشداربوانى پانێڵەکانى رۆژى سێیەمى کۆنگرەکە:









شەممە 30ی ئابی 2025 له ‌سلێمانی كۆنفرانسی هاوپه‌یمانیی سۆشیال دیموكرات له‌جیهانی عه‌ره‌بی بۆ رۆژى چوارەم بەڕێوەچوو، ماوەی چوار رۆژی خایاند و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک سەرۆکی هاوپەیمانی سۆشیال دیموکرات لەجیهانی عەرەبی هەڵبژێردرا و لە وتارێکدا رایگەیاند:"بەڕۆحیەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبین".

دواتر وتاری کۆتایی کۆنگرەکە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە پێشکەشکرا و تێیدا رایگەیاند: "لەسەر رێبازى سەرۆک مام جەلال خەباتمان بەردەوامى دەبێت بۆ دیموکراسى و بەهەمان رۆحیەتى سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکەین، هەر ئەمەشە وایکردووە، شارى سلێمانى هەمیشە سنگى بۆ خزمەتى خەباتى کورد کردوەتەوە، لەم روانگەیەشەوە ئێمە تەنها بە قسە باس لە ئازادى ناکەین، بەڵکو بە کرداریش کارى بۆ دەکەین،  زۆرترین حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان و چالاکوانانى مەدەنى لە شارى سلێمانین".


 


PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket