riklam

نزیکەی 600 کەس لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوەیدا کوژراون

جیهان 10:06 AM - 2025-07-18
ئاڵۆزییەکانی سوەیدا ئەنادۆڵ

ئاڵۆزییەکانی سوەیدا

فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل جارێکی دیکە سنووری شارى سوەیدایان بۆردومانکرد و روانگەی سوریش ئاشکرای دەکات:" بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە نزیکەی 600 کەس کوژراون".

ئاژانسى هەواڵەکانی سوریا (سانا)، بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆردوومانى چەند شوێنێکیان لە نزیک شارى سوەیدا کردووە،ئەوەش لە کاتێکدایە هێزەکانى حکومەتى سووریا، دواى چەند رۆژێک لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چەکدارانى درووزییەکان، بڕیاریاندا بکشێنەوە لە ناوچەکە.

پەیوەست بە ژمارەی قوربانیانی شەڕو پێکدادانەکانی سوەیدا کە لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە سەریهەڵداوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە:" 600 کەس لە پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا کوژراون، لەو ژمارەیەش 304یان درووزین".
راشیگەیاندووە:" لەو ژمارەیە 275 چەکدارى هێزەکانى حکومەتى سووریاش کوژراون لەگەڵ 18 ئەندامى هێزە بەدەوىیەکان".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket