شەڕ لەسوەیدا بەردەوامە و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
جیهان 12:15 PM - 2025-07-15
AFP
هێزە ئەمنییەکان لە سوەیدا
شەڕو پێکدادانەکان لە
پارێزگای سوەیدا لە سوریا بەردەوامە، فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگاكە قەدەغەی
هاتوچۆی تا كاتێكی نادیار راگەیاند و دوای گەیشتنی سوپای ئەو وڵاتەش بە شارەکە
لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومانکران.
ماوەی سێ رۆژە پێکدادان
و ئاڵۆزی لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا سەریهەڵداوە و فەرماندەی ئاسایشی
ناوخۆی سوەیداش قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد:" قەدەغەی هاتوچۆ
لە سەعات 8ی بەیانییەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كاتێكی نادیار بەردەوام
دەبێت".
داواشی کرد:" دانیشتووانی شارەكە لە
ماڵەكانیان بمێننەوە،هەروەها نابێت ئەو چەكدارەکانیش بینا و شوێنی نیشتەجێبوون وەك
بەرەی روبەڕوبوونەوە بەكاربهێنن".
لەلایەکی دیکەوە،وەزارەتی
بەرگری سوریا رایگەیاند:" سوپا بەدوای ئەو كەسانەوەیە كە لە دەرەوەی یاسان و
هەوڵی هەڵاتن دەدەن".
هاوکات،ئێوارەی دوو
شەممە هێزەكانی سوریا گەیشتنە سوەیدا كە زۆرینەی دانیشتووانەكەی دروزن، دوای ئەوەی
بەهۆی پێكدادانی گروپە چەكدارەكانەوە لەو پارێزگایە نزیكەی 100 كەس كوژران".
هەروەها ئاژانسی هەواڵەکانی سانای سوریا
بڵاویکردەوە:" دوای گەیشتنی سوپای سوریا بە شاری سوەیدا، سوپای ئیسرائیل
هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە،
دوێنێ فڕۆکەکانی ئیسرائیل تانکەکانی سوپای سوریایان لە شاری سوەیدا بە ئامانج گرت،
بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەروازەی سەیران بەن بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە
03:23 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
12:38 PM - 2026-03-14 -
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
10:41 AM - 2026-03-14
ئەمانەش ببینە
حکومەتی هەرێم: هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک شەرمەزار دەکەین
06:41 PM - 2026-03-14
بهژماره.. زیانه گیانی و ماددییهكانی پانزەهەمین جهنگ
02:25 PM - 2026-03-14
پەرلەمانتارێک: دابەشکردنی مووچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە
01:44 PM - 2026-03-14
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
01:33 PM - 2026-03-14
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێک: دابەشکردنی مووچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە
کوردستان 01:44 PM - 2026-03-14 -
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
کوردستان 01:33 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
جیهان 12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
کوردستان 12:38 PM - 2026-03-14 -
سێ وڵات هێرش دەکەنە سهر عیراق
عیراق 10:54 AM - 2026-03-14 -
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:41 AM - 2026-03-14 -
سبەى هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-14 -
یەكێتی یەكەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆك
کوردستان 09:27 AM - 2026-03-14







دابەزێنە

