روانگەی سوری: لە شەڕو پێکدادانەکانی سوەیدا 42 کەس کوژراون
جیهان 02:36 PM - 2025-07-14
روانگەی سوری
هێزە ئەمنییەکان بەرەو سوەیدا جوڵە دەکەن
شەڕو پێکدادانی نێوان دروزەکان و هێزەکانی
حکومەتی دیمەشق لە پارێزگای سوەیدا بەردەوامە و روانگەی سوریش ئاشکرای
دەکات:" لانیکەم تاوەکو ئێستا 42 کەس کوژراون و 120 کەسی دیکەش برینداربوون".
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ
بڵاویکردەوە:" بەهۆی پێکدادانی نێوان دروز لەگەڵ بەد و هێزە ئەمنییەکان لە
پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا، تاوەکو ئێستا لانیکەم42 کەس کوژراون و 120 کەسی دیکەش برینداربوون".
راشیگەیاند:" لە نێو کوژراوەکاندا پێنج
چەکدار هەیە کە ناسنامەیان دیار نیە و نازانرێت سەر بە وەزارەتی بەرگرین یان
نا".
بەمەش کۆی قوربانییەکان لە ماوەی 48 سەعاتی رابردوودا گەیشتە64 کوژراو،کە 48 کوژراو لە دروزەکانی سوەیدان دوو منداڵ و
ژنێکیان تێدایە،هەروەها 10کوژراوی دیکەش لە دەشتەکی (بەدەوی)ییەکان، هەروەها 6 کوژراویش لە هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ
و بەرگریین، ئەمە جگە لەوەی دەیان کەسی
دیکە بریندار کە ژن و منداڵیان تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە مستەفا بەکور پارێزگاری سوەیدا داوای لە هەموو لایەک
کرد:" دان بەخۆیاندا بگرن و کار بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و چاکسازی بکەن".
پارێزگاری سوەیدا راشیگەیاند:" حکومەت بەرپرسیارە لە پاراستنی
هاووڵاتییان و گێڕانەوەی مافە زەوتکراوەکانیان".
پارێزگای سوەیدا گەورەترین مەڵبەندی پێکهاتەی ئاینیی دروزەکانە، کە
ژمارەیان نزیکەی 700 هەزار کەس دەبێت.
هاوکات، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە راگەیەندراوێکیدا سەرکۆنەی رووداوەکانی
سوەیدای کرد و رایگەیاند:" بەشداری هێزە ئەمنییەکان لە ململانێ ناوخۆییەکان
دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان، هەروەها ئەم مامەڵە کردنە مەترسیدارە و
هاوتەریب نیە لەگەڵ هیچ حکومەتێک کە هەست بە بەرپرسیارێتی بکات".
راشیگەیاند:" رووداوەکانی سوەیدا هۆکارەکەی هەرچییەک بێت، نابێت لە قەیرانە گشتییەکانی سوریا جیابکرێتەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەروازەی سەیران بەن بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە
03:23 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
12:38 PM - 2026-03-14 -
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
10:41 AM - 2026-03-14
ئەمانەش ببینە
حکومەتی هەرێم: هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک شەرمەزار دەکەین
06:41 PM - 2026-03-14
بهژماره.. زیانه گیانی و ماددییهكانی پانزەهەمین جهنگ
02:25 PM - 2026-03-14
پەرلەمانتارێک: دابەشکردنی مووچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە
01:44 PM - 2026-03-14
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
01:33 PM - 2026-03-14
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێک: دابەشکردنی مووچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە
کوردستان 01:44 PM - 2026-03-14 -
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
کوردستان 01:33 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
جیهان 12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
کوردستان 12:38 PM - 2026-03-14 -
سێ وڵات هێرش دەکەنە سهر عیراق
عیراق 10:54 AM - 2026-03-14 -
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:41 AM - 2026-03-14 -
سبەى هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-14 -
یەكێتی یەكەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆك
کوردستان 09:27 AM - 2026-03-14







دابەزێنە

