riklam

بریارەکانی ترەمپ نرخی نەوتی دابەزاند

جیهان 09:18 AM - 2025-07-08
نرخی نەوت دابەزی میدیاکان

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 69 دۆلار و 11 سەنت دابەزی، هۆکارەکەشی بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی زیاتر لەلایەن ترەمپ و زیادکردنی بڕی بەرهەمی نەوت دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ 8ی7ی2025، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی 0.7% دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 69 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تەکساسیش بە هەمان رێژە دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 67 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە وەبەرهێنەران نیگەرانن لە کاریگەریی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر هاوبەشە بازرگانییە سەرەکییەکانیدا، چونکە سەرۆکی ئەمریکا جەنگە بازرگانییەکەی فراوانتر کرد و 14 وڵاتی ئاگادارکردەوە کە لە 1ـی ئابەوە پێناسی گومرگیی زیاتریان بەسەردا دەسەپێندرێت.

 لەلایەکی دیکەشەوە، رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت کە بە گرووپی ئۆپێک پڵەس ناسراوە، رایانگەیاند:" لە مانگی ئابدا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 548 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکەن".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket