هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسس
کوردستان 02:19 PM - 2025-04-21
ئاژانسەکان
پاپای ڤاتیکان
ئەمڕۆ پاپا
فرانسس ( پاپای ڤاتیکان) دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد، بەو
بۆنەیەشەوە چەندین پرسەنامە و هاوخەمی ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان
و عیراق و جیهان کرا، بەشێک لە دەقی پرسەنامەکان:
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ:
دەقی بەشێک لە
پرسەنامەکان:
لە دڵەوە
نیگەران و غەمبارین بە کۆچی دوایی قهداسهتی پاپای ڤاتيكان، پاپا فرانسس.
بۆ ئەم خەمە
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە تەواوی برا مەسیحییەکانمان لە کوردستان، عیراق و
جیهان و لەگەڵیاندا هاوبەشی ئەم ئازارەین بۆ لەدەستدانی کەسایەتییەک کە هەموو
ژیانی خستبووە خزمەتی مرۆڤایەتی و پێکەوەژیان و بەخشندەیی نێوان گەلان.
پاپا فرانسیس
هەمیشە دەستێکی خێربوو بۆ برایەتی و بیروباوەڕە ئاشتیخوازەکانی لە دوای خۆشی بۆ
مرۆڤایەتی دەمێنێتەوە.
بافڵ جەلال
تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی مەکتەبی
سیاسی:
بۆ کۆچی
دوایی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس، لەناخی
دڵمانەوە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی مەسیحیەکانی
کوردستان و عیراق و جیهان بەتایبەت کاسۆلیکەکان دەکەین.
پاپا
فرەنسیس نمونەی کەسایەتی ئاینی و ئاشتیخوازی بوو
لەگشت جیهاندا کەباوەڕی زۆری بە پێکەوەیی
نێوان گشت باوەڕداران و پێکهاتەکان هەبوو لەدونیادا و
پەیامەکانی بۆ نەهێشتنی جەنگەکان و چەسپاندنی ئاشتەوایی
هەمیشە بەرز دەنرخێنین.
مەکتەبی
سیاسی
یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی
سەرۆککۆماری عیراق
بە خەمێکی
زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرانسیسمان پێگەیشت کە کاریگەرییەکی لەبیرنەچووی
بەجێهێشت لە پابەندبوون بە هەڵوێستە مرۆییەکان و ڕەتکردنەوەی جەنگ و توندوتیژی و
بانگەشەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو گەلاندا.
بە کۆچی
دواییان هەموو جیهان کەسایەتییەکی ئایینی و مرۆڤدۆستی بێهاوتای لە دەستدا کە لە
ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی گەورەی بە پرسەکانی ئاشتی و لێبوردەیی ئایینی کردووە.
سەرەخۆشی لە
کڵێسای کاسۆلیکی و مەسیحییەکان و هەموو جیهان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی
پیرۆزیان و بەزەیی و سۆز بۆ ڕۆحیان.
پرسەنامەی
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بە خەمێکی
زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرەنسیسم پێگەیشت، دڵسۆزانەترین پرسە و سەرەخۆشی
لەمەسیحییەکانی جیهان، بەتایبەت کاسۆلیکیەکان دەکەم بۆ لە دەستدانی ئەو رابەرە
رۆحییەی ژیانی خۆی تەرخان کرد لەپێناوی ئاشتی و لێبوردەیی ئاینیدا.
سەردانە
مێژووییەکەی بۆ عێراق لە ساڵی 2021 دا دەستپێشخەرییەکی بەهێزبوو بۆ پشتیوانی و
هیوا، گەواهیدەری پابەندبونی بوو بە گفتوگۆی نێوان ئاینەکان.
تێکۆشانی
لەپێناوی ئەم بنەمایانەدا رێزێکی زۆری ئاینزا جیاوازەکانی پێبەخشی.
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی:
کۆچی دوایی
پاپا فرانسیس نەک تەنها بۆ مەسیحییەکان و شوێنکەوتووانەکەی، بەڵکو بۆ هەموو جیهان
هەواڵێکی ناخۆش بوو. بۆچوون و هەوڵە ئاشتیخوازانەکانی لای هەموو مرۆڤێکی
ئاشتیخوازی جیهان بە هەر بیروباوڕێکەوە جێگەی رێز و پێزانینە.
پاپا فرانسیس
رێزی لە هەموو ئاینییەکان دەگرت و دژی هەموو جۆرە دەمارگیری و توندڕەوییەکی ئایینی
بوو. خوازیاری گفتوگۆی نێوان ئاینییەکان و بە تایبەتیش دوو ئایینی ئیسلام و مەسیحی
بوو و بەردەوام جەختی لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی جیهان لە ڕێگەی گفتوگۆ و
چەسپاندنی ئاشتی و دادپەروەری دەکردەوە.
بەم بۆنەیەوە
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو شوێنکەوتووانی لە هەموو جیهان دەکەم، هیوادارین
ئاشتی و ئارامی و دادپەروەری باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بکێشێت کە بەردەوام هەوڵی بۆ
دەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
11:43 AM - 2026-03-03 -
موەلیدە ئەهلییەکان دەکەونەوە کار
11:09 AM - 2026-03-03 -
یەک بەرمیل نەوت بە نزیکەی 79 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
09:51 AM - 2026-03-03 -
سەرۆک بافڵ: یاد و یادەوەرییەکانی حەمید مەجید موسا بەرز ڕادەگرین
09:39 AM - 2026-03-03
ئەمانەش ببینە
کوردستان 11:18 AM - 2026-03-03 داستانی ئهفسوناوی و نهڕهی شێرو بهڵێنی راستگۆیی، جیهان بهرهو كوێ دهبات ؟
هاووڵاتیان دڵنیا دەکرێنەوە لە بوونی پێداویستی پزیشکی لە هەرێم
07:28 PM - 2026-03-02
راپۆرتێکی PUKMEDIA کاتی چالاکییە رۆشنبیرییەکان لەسلێمانی رێکدەخاتەوە
03:39 PM - 2026-03-02
سودانی: رێگە نادەین عیراق پەلکێشی ناو ململانێکان بکرێت
03:14 PM - 2026-03-02
پرۆژەی رووناکی ماڵەکانی تاریک کرد
01:12 PM - 2026-03-02
زۆرترین خوێنراو
-
لە تۆڵەی ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری ئێراندا، تاران هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات
جیهان 12:13 PM - 2026-03-02 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ بنەماڵەی شێرزاد حافز
پرسەنامە 12:02 PM - 2026-03-02 -
پارێزگاری كهركوك: خانووهكانی گهڕهكی نهورۆز لهسهر نیشتهجێكانیان تاپۆ دهكهین
کوردستان 12:01 PM - 2026-03-02 -
وەزارەتی بەرگری کوەیت کەوتنەخوارەوەی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی راگەیاند
جیهان 11:49 AM - 2026-03-02 -
قەرزدەر و قەرزخۆر
بیروڕا 10:41 AM - 2026-03-02 -
لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان نرخی نەوت و کانزاکان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە
جیهان 10:34 AM - 2026-03-02 -
رۆڵی ئەرێنی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراقی نوێدا
بیروڕا 10:00 AM - 2026-03-02 -
پلەی گەرمی لە مانگی شوباتى ئەمساڵدا 3.5 پلە گەرمتر بووە
کوردستان 09:59 AM - 2026-03-02



.jpg)



دابەزێنە

