فراکسیۆنی یەکێتی: بێدەنگی حکومەتی هەرێم و عیراق شەرعیەتدانە بەهێرشە درۆنییەکان
کوردستان 05:23 PM - 2024-09-05
PUKMEDIA
هێرشەکەی ئەمڕۆی شارباژێڕ
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی هێرشە درۆنیەکانی تورکیا بۆسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات و رایدەگەیەنێت:" بێدەنگی و بێهەڵوێستی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لە ئاست ئەو پەلامارانە جۆرێکە لە شەرعیەت دان".
فراکسیۆنی یەکێتی لە راگەیەندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA نێردراوە داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ئەم بێدەنگیە بشکێنن و هەڵوێستی جددی بنوێنن.
لە سنوری دهۆک 7کەس شەهیدبوون
لە 72 سەعاتی رابردوودا بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیاوە بۆ سەر سنووری دهۆک و پارێزگای دهۆک 7 کەس شەهیدبوون، کە منداڵی تێدایە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5/9/2024 فرۆکەیەکی بێفڕۆكهوانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له نزیك گوندی گۆماوان-ی سهر به ناحیهی چوارتا كرده ئامانج كه سێ كهسی تیادا بوه و گیانیان لهدهستداوه و دوێنێش لە لە سنووری خەلەکان، لە هێرشێکی درۆنیی دیکەی تورکیا دا ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج و سێ کەس گیانیان لە دەستدا کە باوکێک و دوو کۆڕ بوون و یەکێکیان منداڵ بووە.
فراکسیۆنی یەکێتی: بەتووندی ئیدانەی ئەو پەلامارانە دەکەین
لە راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی یەکێتیدا هاتووە :" بەتوندی پەلاماری بێبەزەییانەی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، بەتایبەتی لەماوەی کەمتر (٧٢) سەعاتی رابردودا لەدوو پەلاماری جیادا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دهۆک (٧) هاووڵاتیان شەهید کردوە کە ئەندامی دوو خێزانن، یەکێکیان منداڵە و ژمارەیەک هاووڵاتی تریشیان بریندارکردوە".
"بەردەوامی پەلامارەکان و بێدەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی هەرێم لەئاست شەهید و بریندارکردن و پێشێلکردنی سیادەی عیراق جۆرێکە لە شەرعیەتدان بەپەلامارەکان" فراکسیۆنی یەکێتی لە نوێنەران وادەڵێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی PUKMEDIA، لە هێرشە درۆنیەکەی ئەمڕۆشدا یەکێک لەو سێ قوربانیە، منداڵە.
فراکسیۆنی یەکێتی جارێکی تر داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات "ئەم بێدەنگیە بشکێنن و هەڵوێستی جددی بنوێنن".
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی (CPT) ـی ئەمریکی، کە ناوەڕاستی مانگی رابردوو بڵاویکردەوە، لەماوەی زیاتر لە 33 ساڵدا بەهۆی هێرشەکانی تورکیا و ئێرانەوە 845 کەسی سڤیل لە هەرێمی کوردستان بوونەتە قوربانی، لەو ژمارەیەش 425ـیان گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین قوربانییەکانیش بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بووە.
پێشتریش کامەران عوسمان لێپرسراوی دیسکى مافى مرۆڤى رێکخراوى (CPT)ئەمریکی بە PUKMEDIA رایگەیاند:" هیچ كهسێك لهههرێم و عیراق رێگریی له توركیا ناكات و رێگریی نیه لهتوركیا بۆیه ههر رۆژهو ناوچهیهكمان دهكرێنە ئامانجهكانیان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دەروازەی سەیران بەن بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە
03:23 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
12:38 PM - 2026-03-14 -
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
10:41 AM - 2026-03-14
ئەمانەش ببینە
حکومەتی هەرێم: هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک شەرمەزار دەکەین
06:41 PM - 2026-03-14
بهژماره.. زیانه گیانی و ماددییهكانی پانزەهەمین جهنگ
02:25 PM - 2026-03-14
پەرلەمانتارێک: دابەشکردنی مووچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە
01:44 PM - 2026-03-14
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
01:33 PM - 2026-03-14
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانتارێک: دابەشکردنی مووچە پێش جەژن تەنها دەنگۆیە
کوردستان 01:44 PM - 2026-03-14 -
دەروازەی نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
کوردستان 01:33 PM - 2026-03-14 -
دڵە نەوتییەکەى ئێران لە مەترسیدایە
جیهان 12:59 PM - 2026-03-14 -
سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە
کوردستان 12:38 PM - 2026-03-14 -
سێ وڵات هێرش دەکەنە سهر عیراق
عیراق 10:54 AM - 2026-03-14 -
پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە و باران بارین بەردەوام دەبێت
کوردستان 10:41 AM - 2026-03-14 -
سبەى هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 09:53 AM - 2026-03-14 -
یەكێتی یەكەم هێز بوو لە راپەڕیندا چووە ناو دهۆك
کوردستان 09:27 AM - 2026-03-14







دابەزێنە

