راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌پارێزگاو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
کوردستان 05:38 PM - 2024-08-22
سایتی UNDP
مەراسیمی ئاشكراکردنی ئەنجامی راپۆرتەکە
راپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه‌و ئاشكرایده‌كات كه "كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێم به‌گوێره‌ی پارێزگاكان هه‌ولێر لە پلەی یه‌كه‌مدایە و سلێمانی و دهۆکیش بەدوایدا دێن ".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه
كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه‌و یه‌كه‌مجاریشه
راپۆرت به زمانی كوردی بڵاوده‌كاته‌وه، پرۆگرامــی گه‌شــه‌پێدانی نه‌تــه‌وه‌یه‌كگرتــووه‌كان UNDP ئاشكرایده‌كات "
ده‌ره‌نجامی راپۆرته‌كه له‌باره‌ی كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێم و كه‌یسه‌كان
به‌پێی پارێزگاكان 43% له‌هه‌ولێره‌و 33% له دهۆكەو 24% له سلێمانییه"، كه
هه‌ولێر پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه له‌گه‌نده‌ڵیدا، هەرچەندە پارێزگای هەڵەبجە لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی پێنەکراوە، واتە ئەو رێژەیەی بۆ سلێمانی دیاریکراوە بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینە کە 24% ە.
وەزارەتی دارایی لەپلەی یەکەمدایە
به‌پێی ئه‌و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه ئه‌و كه‌رته حكومییانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی گه‌نده‌ڵین وه‌زاره‌تی دارایی له پله‌ی یه‌كه‌مدایه له كۆی 20 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و دوای ئه‌ویش وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و شاره‌وانی ریزبه‌ندی دووه‌م و سێهه‌می ریزبه‌ندی گه‌نده‌ڵیان گرتووه‌و ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:" ئه‌و كه‌رتانه زۆرترین زیانی گه‌نده‌ڵیان به‌ركه‌وتووه كه وه‌زاره‌تی دارایی 25% و كاره‌با 18% و شاره‌وانی 17%".
كۆی حاڵه‌ته‌كان 150 یه‌و 50 حاڵه‌ت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌و 100 حاڵه‌ت چاودێریكراوه‌و له‌و ژماره‌یه وه‌زاره‌تی دارایی 37 حاڵه‌ته‌و له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه، كاره‌با 27، شاره‌وانی 26، په‌روه‌رده 13، ته‌ندروستی 8، خوێندنی باڵا 4ه، ئه‌وانی دیكه حاڵه‌ته‌كانی 3 تا 1ه.
20 وەزارەت و دەستە بە نمونە وەرگیراون
به‌پێی به‌دواداچونێكی PUKMEDIA له‌سه‌ر ئه‌م راپۆرته كه 20 وه‌زاره‌ت و ده‌سته به‌نمونه وه‌رگیراون، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی به‌رگری و كۆچ و كۆچبه‌رانی نییه، هاوكات ئاماژه به 6 وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك ده‌سته نه‌كراوه، كه وه‌زاره‌ته‌كان بریتین له (داد ، پلاندانان، كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، هه‌رێم بۆ به‌ڕ‌ێوه‌بردنی كاروباری پێكهاته‌كان، هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان).
وه‌زاره‌ته‌كانی، كاره‌با، شاره‌وانی، په‌روه‌رده، ناوخۆ، ته‌ندروستی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، سامانه سروشتییه‌كان، له‌پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانن و له‌لیستی ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ن كه گه‌نده‌ڵییان تێدایه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا، رۆشنبیری، پێشمه‌رگه، كشتوكاڵ له‌پشكی یه‌كێتین و وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی، كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕ‌انن.
25 کەیس حوکمیان تاوانە
هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی دادگایی، حوكمدان، ئه‌ستۆپاكی و گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی پێش دادگا، به‌گوێره‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كه 45 كه‌یس به‌رده‌وامه‌و هێشتا له‌پرۆسه‌ی دادگاییدایه، كه 26 كه‌یس حوكمی تاوان بووه كه ده‌گاته 47% كه‌یسه‌كان، هه‌روه‌ها 20 كه‌یس بێ‌تاوان بوون و 36% كه‌یسه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، هه‌روه‌ها 1 كه‌یس گواستراوه‌ته‌وه بۆ دادگای كه‌تن.
هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌یسانه‌ی پێداچوونه‌وه‌یان بۆكراوه 33 كه‌یسیان به‌تاوان حوكمدراون كه رێژه‌كه‌ی 66% و 17 كه‌یسیان بێ‌تاوان بووه كه رێژه‌كه‌ی 34%، هه‌روه‌ها له‌دۆسیه‌ی به‌دواداچوونه‌كاندا 44 كه‌یسیان به‌مادده‌ی 340 یاسای سزادان تاوانی قورس بووه‌و له كه‌یسه چاودێریكراوه‌كانیشدا 16 كه‌یس تۆمه‌ته گه‌وره‌كان بووه ده‌وڵه‌ندبوونی نایاسایی و 15 كه‌یس به‌رتیل بووه و 10 كه‌یسیش خراپ به‌كارهێنانی پۆست بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی، له كه‌یسه چاوپێداخشێندراوه‌كانیشدا 18 كه‌یس ده‌وڵه‌ندبوونی نایاساییه‌و 11 كه‌یس به‌رتیل بووه، هاوكات 7 كه‌یسیشیان خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته.
150 تۆمەتباریش هەیە
سه‌باره‌ت به‌پرۆفایلی تۆمه‌تبار له كه‌یسی گه‌نده‌لێدا له كۆی 150 كه‌یسه‌كه، 150 تۆمه‌تباریش هه‌بوون و له‌كۆی 150 كه‌یسی شیكاركراو 257 كۆی گشتی تۆمه‌تباره‌كان بووه‌و تاراده‌یه‌كی كه‌م به‌رپرسانی ئاستی باڵای حكومه‌ت تۆمه‌تباربوون( به‌رێوه‌به‌ر، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان) و هیچیان پله باڵا نه‌بوون له وه‌زیرو جێگر‌و هتد، به‌ڵكو 52% تۆمه‌تباران له كه‌یسه چاودێریكراوه‌كان و 49% تۆمه‌تباران له‌كه‌یسه چاوپێداخشێنراوه‌كانی پێكهێناوه.
له راپۆرته‌كه‌دا 12 راسپارده پێشكه‌ش به‌حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌ندیكای پارێزه‌ران و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تی كراوه له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێم كه رێگه‌چاره‌ن.
هه‌ر له راسپارده‌كاندا داواكراوه دادگای تایبه‌تمه‌ند به كه‌یسه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی دابمه‌زرێندرێت و یاسای سزادانیش نوێ بکرێتەوە، بەجۆرێک سەردەمییانە بێت بـۆ ئـه‌وه‌ی له‌گـه‌ڵ پێداویسـتییه هه‌نووكه‌ییـه‌كان و سـتاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانـدا بگونجێـت ) بـۆ نموونـه به‌رتیـل لـه كه‌رتـی تایبه‌تـدا).
ئاشکراکەران دەپارێزرێن
هه‌روه‌ها داوا كراوه یاســا و سیســتمێك په‌سند بكرێت بــۆ پاراســتنی ئاشــكراكه‌ران، هه‌واڵــده‌ران، شــایه‌تحاڵ ، شــاره‌زایان و قوربانیــان، هاوكاتیش ده‌ســه‌ڵاتی سه‌رپشــككردنی دامــه‌زراوه به‌ركه‌وتووه‌كانــی گه‌نده‌ڵــی سنوورداربكرێن لــه‌دووره‌په‌رێزبــوون یــان لــه‌كشــاندنه‌وه‌ی داواكانــی قه‌ره‌بــوو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا داواكراوه چاودێری له‌كه‌رته به‌ركه‌وتووه‌كانی گه‌نده‌ڵی و گرتنه‌به‌ری ڕ‌ێوشوێنی چاره‌سه‌ر به‌هێزبكرێن و چاكسازی بكرێت له ڕ‌ێوشوێنی تاوان بۆ باشرتكردنی تواناكانی لێكۆڵینه‌وه.
له‌چوارچێوه‌ی راسپارده‌كاندا داوای جێبه‌جێكردنــی سیســتمی به‌ڕ‌ێوه‌بردنــی كه‌یســی ئه‌لكرتۆنــی ده‌كرێت بــۆ خێراكردنــی ڕ‌ێوشــوێنه‌كان و ئاســانكردنی كۆكردنــه‌وه‌ی به‌ڵگــه‌و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی كاری حوكمدانیش ستاندارد بكرێت .
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه راسپارده‌ی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه‌سه‌ربه‌خۆیی دارایی و كارگێڕ‌ی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی به‌هێزبكرێن و ئــه‌و ده‌ستپێشــخه‌رییانه‌ی توانــا ده‌ده‌نــه لایه‌نــه مه‌ده‌نییــه‌كان پشتیوانی بكرێن تــا به‌شــداری لــه چالاكییــه فراوانه‌كانــی دژه گه‌نده‌ڵیــدا بكــه‌ن.
ئه‌م راپۆرته یه‌كه‌م راپۆرتی به‌رنامه‌ی به‌دواداچوونی دادگاییه‌كانه، له‌دۆسیه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی هه‌رێمی كوردستانی عیراق
كه له‌تشرینی دووه‌می 2022 بۆ كانوونی یه‌كه‌می 2023، كه به‌رهه‌مــی به‌رنامــه‌ی به‌دواداچوونــی دادگاییه‌كانــه كــه بریتییــه لــه ده‌رئه‌نجامــی هـاوكاری نێوان ده‌ستپێشـخه‌ریی ناوبژیوانی و دژه گه‌نده‌ڵی (ACAI )ی پرۆگرامــی گه‌شــه‌پێدانی نه‌تــه‌وه یه‌كگرتــووه‌كان UNDP، نێـرده‌ی هاوكاریـی نه‌تـه‌وه یه‌كگرتـووه‌كان لـه عێـراق UNAMI ئۆفیســی مافه‌كانــی مــرۆڤ و ئه‌نجومه‌نــی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانی عیـراق KRI-JCه- به سـنگفراوانییه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌خشینه داراییه‌كه‌ی دابینكراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەریتانیا چەند بڕیارێک دژی پەنابەران دەردەکات
11:27 AM - 2025-11-17 -
پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە
10:32 AM - 2025-11-17 -
عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
08:09 PM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
11:02 AM - 2025-11-16
ئەمانەش ببینە
كاره‌بای سلێمانی: بەشێکی زۆر لەخاوەن موەلیدەکان گرێبەستیان لەگەڵ کردوین
10:20 AM - 2025-11-17
150هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:15 AM - 2025-11-17
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
07:54 PM - 2025-11-16
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
07:22 PM - 2025-11-16
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆك بافڵ سەرەخۆشی لە سەرۆككۆمار دەكات
عیراق 07:54 PM - 2025-11-16 -
بڕیار لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگی 9ی هەرێم دەدرێت
کوردستان 07:22 PM - 2025-11-16 -
قائیمقامی کۆیە: ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ركی ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی به‌رده‌وامه
کوردستان 03:06 PM - 2025-11-16 -
وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین
کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16 -
هەزاران حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
عیراق 11:02 AM - 2025-11-16 -
مووچه‌خۆرانی هه‌رێم مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانی ساڵی رابردوویان هه‌یه
کوردستان 10:17 AM - 2025-11-16 -
سەرکەوتنی پەرلەمانی و ئەرکی نیشتیمانی
بیروڕا 10:15 AM - 2025-11-16 -
تیروپشکی 89 هەزار کەس بۆ فەریزەی حەج بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:05 AM - 2025-11-16







دابەزێنە

