نوێنەری زیندانیانی بادینان: لە هەولێرو دهۆک مافی "تیرۆرستان" پارێزراوترە لە رۆژنامەنووسان
کوردستان 05:50 PM - 2024-07-30
PUKMEDIA
پێشێلکردنی ئازادی رۆژنامەنووسی
ناڕەزاییەکان دژی سزادانی رۆژنامەنووس سلێمان
ئەحمەد لەلایەن دادگای دهۆکەوە زیاتردەبن و لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا چەندین
رێکخراوی ناوخۆیی و نیودەوڵەتی دژی ئەو بڕیارە ناڕەزاییان دەربڕیوە، نوێنەری
زیندانیانی بادینانیش دەڵێت: "رۆژنامەنووسان لە هەولێر و دهۆک بە بیانوو و ماددەی جیا سزادەدرێن و دەخرێنە زیندانەوە،
هەروەها رێگا بە تیرۆرستان دەدرێت
پارێزەریان هەبێت و پارێزگارییان لێبکات، بەڵام بۆ رۆژنامەنووسان رێگە نادرێت پارێزەریان
هەبێت".
بە یاسای سزادانی عیراقی رۆژنامەنووسان سزا دەدرێن
ئەیهان سەعید نوێنەری زیندانیانی بادینان لەبارەی
سزادانی رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە هەولێر و دهۆک بۆ تیرۆرستان رێگە دەدرێت
پارێزەریان هەبێت و پارێزگارییان لێبکات، بەڵام بۆ رۆژنامەنووسان رێگری دەکرێت و لەماوەی
نۆ مانگی رابردوودا رێگە نەدراوە رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد پارێزەری هەبێت".
"لەگەڵ ئەوەی
رۆژنامەنووسان لە هەولێر و دهۆک لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیان و کارەکەیان
دەستگیردەکرێن، بەڵام لەکاتی دادگایی کردنیاندا بە ماددەی 156ـی سزادانی عیراقی
ساڵی 1969 دادگایی دەکرێن، کە ئەم یاسایە دەمێکە لە عیراق کاری پێناکرێت و
راگیراوە، کە لە راستیدا دەبوو دادگاکانی هەرێمی کوردستان کار بە یاسای رۆژنامەوانی
ژمارە 35ـی ساڵی 2007ـی بکەن"، نوێنەری زیندانیانی بادینان وادەڵێت.
ئەیهان سەعید ئاماژەی بەوەشدا: "بەپێی راپۆرتە نیودەوڵەتییەکان کە ساڵانە
لەبارەی ئازادی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێنەوە، دەبینین بەتایبەت لە هەولێر و دهۆک ئازادی
رۆژنامەگەری ساڵ دوای ساڵ لە پاشەکشێدایە و ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر ناو و
ناوبانگی هەرێمی کوردستان بەگشتی، بەڵام دیارە دەسەڵاتدارانی ئەو دەڤەرە ناوبانگی
هەرێمیان بەلاوە گرنگ نییە".
سەنتەری میترۆ: سزاکە هەڵبوەشێندرێتەوە
داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی سلێمان ئەحمەد
دەکرێت و داواشدەکرێت دادگاکان وەک فشار و تۆڵهسهندنهوه
له دژی رۆژنامهنوسان و ئازادیخوازان بهكارنههێندرێن.
سهنتهری میترۆ لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی
دەست وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA کەوتووە، رایدهگهیهنێت:
"بڕیارهكهی دادگای دهۆك بهرامبهر به رۆژنامهنووس سلێمان ئهحمهد
دادپهروهرانه نییه و مهرجهكانی دادگاییكردنێكی دادپهروهرانهی تێدا نەبووە
و داوای ههڵوهشانهوهی بڕیارهكه دەکەین".
"دادگاكان وهك فاكتهرێكی فشار و تۆڵه
سهندنهوه له دژی رۆژنامهنوسان و ئازادیخوازان بهكارنههێنرێن، پێویسته له
كهیسهكانی بڵاوكردنهوه و ئازادی رادهربڕین زهمینه سازی برهخسێنرێت بۆ فهراههمكردنی
پرۆسهیهكی دادگایكردنی دادپهروهرانه، به پێویستی دهزانین له كهیسهكانی بڵاوكردنهوه
دهبێت كار به یاسای ژماره 35 ی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامهگهری بكرێت، نابێت له
ژێر هیچ پاساو بیانویهكدا پهنا بۆ یاساكانی تر ببرێت"، لە راگەیەندراەکەی
سەنتەری میترۆدا هاتووە.
CPJ: سلێمان ئەحمەد ئازادبکرێت
رۆژنامەنووسان
لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە گۆشەگیر دەکرێن و تۆمەتەکان تەنها ئامرازێک بوون بۆ تۆڵەسەندنەوە
لە ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و دادگا هیچ بەڵگەیەکی نییە بۆ سزادانی.
یەگانە
ڕەزاییان ڕێکخەری کاتی پرۆگرامی MENAی CPJ لە رایگەیاند: "کۆمیتەی
پاراستنی رۆژنامەنووسان داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکات رۆژنامەنووس
سلێمان ئەحمەد ئازاد بکەن، چونکە رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە
گۆشەگیر دەکرێن لەسەر ئەنجامدانی کارە رۆژنامەوانییەکانیان".
"تۆمەتەکان تەنها ئامرازێک بوون بۆ تۆڵەسەندنەوە لە رۆژنامەنووسەکە
و دادگا هیچ بەڵگەیەکی نییە بۆ سزادانی سلێمان ئەحمەد، هەروەها پڕۆسەی سزادانەکە زۆر نادادپەروەرانە
بووە"، یەگانە ڕەزاییان وادەڵێت.
هەر
لەوبارەیەوە رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەڵێت: "دادگای دهۆک بە سیناریۆ
رۆژنامەنووسێکی دیکە سزادەدات".
زانیاری
زیاتر لەم لینکەدایە...
لە رۆژی 25ـی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە
رۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، لەکاتی گەڕانەوەی لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ هەرێمی
کوردستان لەلایەن ئاسایشەوە لە دەروازەی فیشخاپوور دەستگیرکرا و هەر ئەوکات
پارێزەرەکەی ئاماژەی بەوە کرد، سلێمان ئەحمەد له بنهڕهتدا خهڵكی شاری عهفرینی
رۆژئاوای كوردستانەو له ساڵی 2018ـەوە بهشێوازێكی یاسایی هاتووهته ههرێمی
كوردستان و مۆڵەتی مانەوەی هەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ھەسەدە: شكستمان بە هێرشەكانی سەر مەنسورە هێنا
09:51 PM - 2026-01-17 -
تەبقە.. بەرخۆدان بەردەوامە و هێزی هەسەدە لە شارەكەدایە
08:48 PM - 2026-01-17 -
یادی شەهیدانی رۆژاڤا بەرز راگیرا
07:56 PM - 2026-01-17 -
مەکتەبى سیاسى یەکێتى: کەناڵ 8 بووەتە جێگەی شانازیی لەناو میدیای کوردیدا
06:57 PM - 2026-01-17
ئەمانەش ببینە
لە PUKMEDIA وە نرخی دراوەكان بزانە
10:22 AM - 2026-01-18
عیماد ئەحمەد بۆ کەناڵ 8: بۆشاییەکی گەورەتان لەکایەی راگەیاندنی نیشتمانیی پڕکردۆتەوە
08:10 PM - 2026-01-17
شەڕ لەنێوان هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سوریا دەستیپێکردەوە
05:29 PM - 2026-01-17
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
01:10 PM - 2026-01-17
زۆرترین خوێنراو
-
مەسەلەی کوردە و لە کورد قەوماوە
بیروڕا 04:03 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ نەوەی نوێ فراکسیۆنەکەمان کردووە بەیەک
کوردستان 01:10 PM - 2026-01-17 -
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبوونەوە
کوردستان 01:00 PM - 2026-01-17 -
هەسەدە: دیمەشق مەرجەکانی رێککەوتنی کشانەوەی پێشێل کردووە
کوردستان 12:16 PM - 2026-01-17 -
هاوخەمی مەکتەبی سیاسی بۆ کۆچی دوایی خەڵات عومەر
پرسەنامە 11:25 AM - 2026-01-17 -
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: مەرسومە کۆمارییەکە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلی سوریا نییە
کوردستان 11:12 AM - 2026-01-17 -
ئەمڕۆ و سبەى لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت
کوردستان 10:38 AM - 2026-01-17 -
كۆبوونهوهی بافڵ جهلال تاڵهبانی و محهمهدی حاجی مهحمود
کوردستان 10:19 AM - 2026-01-17







دابەزێنە

