riklam

سەرۆككۆمار پێشوازی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

عیراق 10:34 PM - 2024-06-26
پێشوازی سەرۆککۆمار لە وەفدێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار

پێشوازی سەرۆککۆمار لە وەفدێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ٦ـی ٢٠٢٤، د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیكرد لە وەفدێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە سەرۆكایەتی دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد.

لە دیدارەكەدا، باس لە كارەكانی كۆمیسیۆن و ڕێكارەكانی ڕێكخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرا، هەروەها سەرۆككۆمار پێشوازی كرد لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و جەختی كردەوە لە گرنگی گرەنتیكردنی پێوەرەكانی دەستپاكی و دادپەروەری و شەفافیەت و دابینكردنی سەرجەم پێداویستییە لۆجستییەكان، جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی لابردنی سەرجەم قورساییەكانی بەردەم كۆمیسیۆن، لەپێناو سەرخستنی ئەركەكانی و بەشداری فراوانی دەنگدەران.

لای خۆشیانەوە، ئەندامانی وەفدەكەی كۆمیسیۆن ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و خشتەی كارەكان خستەڕوو.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket